تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کاسبکاران، برینداربوونی کاسبکارێکی لێکەوتەوە

13:48 - 14 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوااڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"عۆسمان کلاوگیز\"، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە نزیک گوندی \"نێروان\"ی شاری بانە، بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کاسبکارە کوردە، بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەیەوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پاش بریندار کردنی ئەو کاسبکارە کوردە، دەستیان بە سەر شتومەکی کاسبکارانی دیکەدا، گرتووە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد، لە دەوروبەری گوندی \"بێتووش\" سەر بە شاری سەردەشت، کەوتبوونە بۆسەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی و هێزە حکوومەتییەکان، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لە کاسبکاران کرد.