تەقینەوە لە ئیلام ٤ قوربانیی لێ کەوتەوە + ناسنامە
21:36 - 7 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی تەقینەوەی مادەی تەقەمەنی لە شاری ئەیوانی رۆژئاوا، ٢ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا.
بەرپرسێکی نیزامی لە پاریزگای ئیلام بە هەواڵدەریی \"فارس\"ی راگەیاندووە، کە ٢ هاووڵاتیی کورد بەهۆی دەستکاری کردنی تەقەمەنی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بوونەتە قوربانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا ناسنامەی ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردە، کەسێک بەناوی \"کازمینیا\" و کوڕێکی خۆی بەناوی \"شارام کازمینیا\" و دانیشتووی ئەیوانی غەرب راگەیەندراوە.
هاوکات لەو تەقینەوەیەدا ٢ کەسیکی دیکە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کە ژن بوون بە توندی بریندار و رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیلام کراون.
هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا ٦ ئەندامی بنەماڵەیەک لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری مەلەکشاهی لە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکی دەستی تووشی رووداو بوون و لە ئەنجامدا ٥ کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دا و کەسێکیشیان بە توندی بریندار ببوو.
پاریزگای ئیلام نزیک بە ٤٢٠ کیلۆ میتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ وڵاتی عێراق هەیە و هەتا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ هێکتار لە زەوی و زاری ئەو پاریزگایە بە مینڕێژکراوی ماونەتەوە.