تەقینەوەی مین هاووڵاتییەكی پیرانشاری كردە قوربانی
13:54 - 21 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی ناوچەی پیرانشار لەكاتی كۆكردنەوەی گژو گیای بەهاری، كەوتۆتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێكی لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٠ی بانەمەڕ هاووڵاتییەك بەناوی \"محەممەد سەعادەت نیا\" تەمەن ٢٦ ساڵ کوری عهلی و خەڵكی ئاوایی \"دڵاوان\"ی سەر بە پیرانشار كەوتۆتە سەر مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق.
ئەو هاووڵاتیە بەمەبەستی كۆكردنەوەی گیای کوێستانی سەردانی چیای \"كانی خودا\" و دۆڵی \"ئەلانە\"ی لەسنووری هەرێمی كوردستان كردووە و لەئەنجامی تەقینەوەی میندا لاقی راستی لەدەست داوە.
محەمەد سەعادەتنیا، كە بە بنەماڵەی \"مووسا هەرووتی\" ناسراون، خاوەنی ژن و منداڵە و هەنووكە لەنەخۆشخانەی شاری هەولێر لەهەرێمی كوردستانە.