تەقینەوەی مین لە ئیلام هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی کردە قوربانی
16:24 - 25 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی دێهلوڕان لە ئوستانی ئیلام، لە یەکێک لە کێڵگە مینەکانی ناوچەی دیهلوڕان کەوتە سەر مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و بەو هۆیەوە لاقێکی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵەی کورد بەناوی \"ئەسکەندەر گورگی\" خەڵکی ناوچەی دێهلوڕان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ئوستانی ئیلام، یەکێک لە لاقەکانی لە قولاپە بەرەوخوار پەڕیوە و بە توندی تووشی برینداری بووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلیوە تووشی ئەو رووداوە بوو، پاش برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەی دێهڵوران کراو بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لەونەخۆشخانەی شاری دێهلوڕان، شەوی رابردوو رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیلام کراوە.
نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی شاری دێهلوڕان لە حاڵێک دایە، کە ئەو شارە بەپێی حەشیمەت بە دووەمین شاری گەورەی ئوستانی کوردنشینی ئیلام دادەندرێت.
ئوستانی ئیلام ٤٣٠ کیلۆمیتــر سنووری هاوبەشی لەگەڵ وڵاتی عێــراقدا هەیە و لە ماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەزاران مین لەلایەن هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقەوە لە سنوورەکان چێندراون و پاش تێپەڕینی ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو شەڕەدا هەتا ئێستا ئەو سنوورانە خاوێن نەکراونەتەوە.
مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٢، \"بەرپرسی ئیدارەی ئوستانی ئیلام بڵاوی کردەوە، کەلە ماوەی ٨ ساڵدا، واتە ساڵی ١٣٨٤ـەوە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە گشتی ٨١٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، مێهران و دێهلوران بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی بەجێماوی شەڕی ئێران و ئێراق بریندار و کەمئەندام بوونە.