تەقینەوەی مین لە کرماشان قوربانیی لێکەوتەوە
17:31 - 2 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کارمەندانی \"هەڵگرتنەوەی مین \" لەکاتی پاکردنەوەی کێلگەی مین لە کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لاقێکی خۆی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ \"عەلیرەزا کەریمی\" کارمەندی هەڵگرتنەوەی مین لەکاتی هەڵگرتنەوەی مین لە یەکێک لە کێڵگە مینەکانی ناوچەی سنووریی کرماشان، لاقێکی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە لەو رووداوەدا لە قولاپە بەرەوخواری یەکێک لە لاقەکانی لێ بووەتەوە و بۆچارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراوە.
بەپێ ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٢ هەتاوییەوە هەتا ئێستا ٣ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە و ٤ کەسی دیکەش بەتوندی بریندار بوون و تووشی کەمئەندامی هاتوون.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.