تەقینەوەی مین لە پیرانشار کۆڵبەرێکی کردە قوربانیی

16:04 - 6 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری حاجی ئۆمەران لاقێکی خۆی دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی پێمج‌شەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \"کەماڵ\" کوڕی \"مام خدر\" لە سنووری حاجی ئۆمەران تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بووە و لە ئەنجامدا یەکێک لە لاقەکانی خۆی لەدەست داوە.

سەرچاویەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، ئەو کۆڵبەرە کوردە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەر باردۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

کەماڵ خەڵکی گوندی \"قزقاپان\"ی ناوچەی پیرانشار بووە کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی رووی لە پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری کردووە.