تەقینەوەی مین لە سەلاسی باوەجانی ٤ منداڵ و مێرمنداڵی کردە قوربانی
14:46 - 6 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە یەکەم رۆژەکانی نەورۆزدا ٤ هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کە یەکێکیان منداڵیش بووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق، بوونە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتێکدا چەند رۆژێک بەسەر رووداوی تەقینەوەی گوللـە خومپارەی نەتەقیوی شەری ٨ ساڵە بەرووی ٥ قوتابیی کورد لە مێهراندا تێدەپەڕی، سەرلە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی خاکەلێوە، سێ مێرمنداڵ و منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی کورد، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا لە گوندی گاڕێ (بەرکوڕ)ی سەربە تازاوای سەلاسی باوەجانی، بریندار بوون.
دەگوترێ ئەو ٤ کەسە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون و لە کاتێکدا لە تەنیشت گوندەکەی خۆیان ئاگرێکیان کرۆتەوە، مین لەژێر ئاگرەکەدا تەقیوەتەوەو بەو هۆیەوە هەر چوار کەسەکە بریندار بوونە.
ئەو ٤ هاووڵاتییە، پاش رووداوەکە دەستبەجێ لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانرۆ و پاش چارەسەرێکی سەرەتایی، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی کرماشان کراون.
هەتا ئێستا شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی بەرکوڕی سەربە تازاوای باوەجانی، کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی کرماشان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان، بۆ هەواڵنێری کوردپا روون نەبۆتەوە.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئیستاش لە تەنیشت گوندی رەجەوی لە ناوچەی شێخ سەڵەی سەربە سەلاسی باوەجانی، سێ بۆمبی نەتەقیوی سەردەمی شەری ٨ ساڵە، لەلایەن هاووڵاتیانی گوندەکەوە دۆزرانەوە.
ناوچەی ئەزگەلە و شیخ سەڵە بە پڕ مین و مەترسیدارترین ناوچەکانی سەلاسی باوەجانی لەقەڵەم ئەدرێت.
بوونی مین و تەقەمەنی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵە لەو ناوچەیە لە کاتێکدایە، کە یەگانی تەخریب و پاکسازی لە ژێر چاوەدێریی دەزگای مین هەڵگرتنەوەدا ئەو ناوچەیەی بە خاوین کراوە لەقەڵەم دابوو.
حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا پەیماننامەی ئۆتاڤا، کە تایبەت بە قەدەغە کردنی بەکارهێنان، کڕین و فرۆشتنی مینی دژە نەفەرە، واژۆ نەکردووەو بۆ هەلگرتنەوەی ١٦ بۆ ٣٠ ملوین مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و ئازەربایجانی رۆژئاوا و خوزستان، هیچ هەوڵێکی نەداوە.
حکوومەتی ئێران سەرەڕای ئەویکە، کەمترین هەوڵی بۆ هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەکانی سەر سنوور داوە، بەبیانووی رێگری لە \"قاچاخ\"، رۆژانە لە ناوچە سنوورییەکان مین دەچێنێت و کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتێکدا چەند رۆژێک بەسەر رووداوی تەقینەوەی گوللـە خومپارەی نەتەقیوی شەری ٨ ساڵە بەرووی ٥ قوتابیی کورد لە مێهراندا تێدەپەڕی، سەرلە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی خاکەلێوە، سێ مێرمنداڵ و منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی کورد، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا لە گوندی گاڕێ (بەرکوڕ)ی سەربە تازاوای سەلاسی باوەجانی، بریندار بوون.
دەگوترێ ئەو ٤ کەسە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون و لە کاتێکدا لە تەنیشت گوندەکەی خۆیان ئاگرێکیان کرۆتەوە، مین لەژێر ئاگرەکەدا تەقیوەتەوەو بەو هۆیەوە هەر چوار کەسەکە بریندار بوونە.
ئەو ٤ هاووڵاتییە، پاش رووداوەکە دەستبەجێ لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانرۆ و پاش چارەسەرێکی سەرەتایی، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی کرماشان کراون.
هەتا ئێستا شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی بەرکوڕی سەربە تازاوای باوەجانی، کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی کرماشان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان، بۆ هەواڵنێری کوردپا روون نەبۆتەوە.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئیستاش لە تەنیشت گوندی رەجەوی لە ناوچەی شێخ سەڵەی سەربە سەلاسی باوەجانی، سێ بۆمبی نەتەقیوی سەردەمی شەری ٨ ساڵە، لەلایەن هاووڵاتیانی گوندەکەوە دۆزرانەوە.
ناوچەی ئەزگەلە و شیخ سەڵە بە پڕ مین و مەترسیدارترین ناوچەکانی سەلاسی باوەجانی لەقەڵەم ئەدرێت.
بوونی مین و تەقەمەنی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵە لەو ناوچەیە لە کاتێکدایە، کە یەگانی تەخریب و پاکسازی لە ژێر چاوەدێریی دەزگای مین هەڵگرتنەوەدا ئەو ناوچەیەی بە خاوین کراوە لەقەڵەم دابوو.
ناوچەی ئەزگەلە و شیخ سەڵە بە پڕ مین و مەترسیدارترین ناوچەکانی سەلاسی باوەجانی لەقەڵەم ئەدرێت
بەکارهێنەرانی فەیسبووک وێرای ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەبوونی لەرادەبەدەری مین و تەقەمەنی لەو ناوچەیە، روو لە حکوومەت دەڵێن: \"بەراستی ئەگەر ناوچەیەکی فارس نشین بوایە، دەوڵەت دیسان ئەوەندە کەمتەرخەم دەبوو؟ بۆچی نوێنەرە کوردەکان فشار ناخەنە سەر دەوڵەت کە ئەو ناوچانە خاوین بکاتەوە\".حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا پەیماننامەی ئۆتاڤا، کە تایبەت بە قەدەغە کردنی بەکارهێنان، کڕین و فرۆشتنی مینی دژە نەفەرە، واژۆ نەکردووەو بۆ هەلگرتنەوەی ١٦ بۆ ٣٠ ملوین مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و ئازەربایجانی رۆژئاوا و خوزستان، هیچ هەوڵێکی نەداوە.