تەقینەوەی مین لە بانە سەربازێکی کوردی کردە قوربانی
13:33 - 2 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کوردی خەڵکی مەریوان لە ناوچەی بانە تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بوو و بەو هۆیەوە بە توندی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢٧ی رێبەندان هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"کۆسار ئەرژەنگی\" خەلکی گوندی \"نێ\"ی مەریوان کە لە ناوچەی بانە سەرباز بووە، کەوتۆتە سەر مینە چێنراوەکانی ئەو ناوچەیە و دەست، لاق و چاوەکانی بە توندی بریندار بووە.
کەسێکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو سەربازە کوردە بەهۆی کاریگەر بوونی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەقز و پاشان بۆ سنە بەرێ کراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٣٥ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی بەجێ ماو لە کۆنە پایەگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کوژراو و بریندار بوون، کەلە کۆی ئەو رێژەیە ١٦ کەس بە توندی بریندار و ١٩ کەسیش بەرەوڕووی مەرگ بوونەتەوە.
لە سەرانسەری وڵاتی ئێران سەرجەم ١٦ میلیۆن مین بوونی هەیە و چوار پارێزگای كوردنشینی ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئیلام بەهۆی هەلومەرجی تایبەت و سنووریی بوون زیاترین رێژەی مینی چێنراویان هەیە و زیاترین رووداوی مینیش لەو چوار پارێزگایە روو دەدات.
ئەوە لە کاتێک دایە كە بەرپرسانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەردەوام باس لە هەڵگرتنەوە و پاكسازیی مین لە ئێران و بەتایبەت كوردستان دەكەن، بەڵام بەردەوام شایەتی دووپاتبوونەوەی رووداوەکانین.
هەر لەو پەیوەندییەدا حەفتەی رابردوو رێوڕەسێک لە کرماشان و بە ئامادە بوونی \"ئەحمەد وەحیدی\" وەزیری بەرگریی ئێران بەناویی خاوێن کردنەوەی کێڵگە مینەکانی ئەو پارێزگایە بەڕێوەچوو.