تەقینەوەی مین لەناوچە سنوورییەكانی كرماشان گیانی ٦ كەسی ستاند
14:34 - 11 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد لەئوستانی كرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراق گیانی خۆی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی١٠ی خاكەلێوە كچێكی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی ئارەزوو تەهموورسی مەنێش خەڵكی قەسری شیرین بە هۆی كەوتنە سەر مین كۆتایی بەژیانی هاتووە.
ئەو كچە تەمەن ١٧ ساڵەیە لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتدا تووشی ئەو رووداوە بووە.
دەوترێت ئارەزوو تەهموورسی مەنێش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بە توندی بریندار بووە و دوای چەند كاتژمێر گیانی لەدەست داوە.
لەلایەكی دیكەوە جێگری سیاسی ـ كۆمەڵایەتی فەرمانداری قەسری شیرین لەوتووێژێكدا بە هەواڵدەری ئیرنای وتووە، هەر هەمان رۆژ لە تەقینەوەیەكی دیكەدا كە لەناوچەی \" سومار\"ی سەر بە قەسری شیرین رووی داوە، ٥ كەس لەهێزەكانی هەنگی مەرزی سەر بە پاسگای \" سێتەپان\" كوژراون.
هێزەکانی لەسەر رێگەی هاتووچۆیان كەوتوونەتە سەر ئەو مینە چێنراوانە.
لەساڵی ١٣٩٠وە هەتا كۆتایی خەزەڵوەری ساڵی پێشوو، ١٣٢ تەقینەوەی مین و كەرەسەجەنگییەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لەشارستانی قەسری شیرین رووی داوە كە بەو هۆیەوە ١٢٢ كەس بریندار و ١٣ كەسیش كوژراون.
بەوتەی دانیشتوانی ناوچەكە، هەڵگرتنەوەی مینەكان لەچەند ساڵی رابردوودا زۆر بە نەقوستانی جێبەجێكراوە و ناوەندە دەوڵەتییەكان تەنیا هەتا قووڵایی ٣٠ سانتیمتری مینەكانیان هەڵگرتۆتەوە.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا پەیوەست بە پەیماننامەی ئۆتاوا كە رێگریی لەبەكارهێنانی مین و چاندنی دەكات نەبووە و سەبارەت بە خاوێن كردنەوە ناوچە بە مین چێنراوەكان هەوڵێكی ئەوتۆی نەداوە.