تەقینەوەی مین لەسەردەشت ٢ قوربانیی لێکەوتەوە

21:43 - 11 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی \"کانی سێو\"ی سەردەشت، ٢ کارمەندی ئیدارەی مین هەڵگرتنەوە بوونە قوربانی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٩ی جۆزەردان \"سەعید نوورعەلینژاد\" کارمەندی ئیدارەی مین هەڵگرتنەوە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی چەپی خۆی لەدەست داو لاقی راستەشی بە توندی بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هاوکات لەو رووداوەدا کارمەندێکی دیکەی ئەو ئیدارەیە بەناوی \"مەنوچێهر جەمشیدی\" تووشی مەوج گرتوویی بووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ٢ کەسە خەڵکی شاری ورمێ بوون و هەنووکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.