تەقینەوەی مینە چێنراوەكان لەناوچەی سەلاسی باوەجانی قوربانیی لێكەوتەوە
14:16 - 6 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: شوانكارەییەک لەناوچەی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مێنە چێنراوەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كوردستان، بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەک بەناوی مەروان سلێمانی كوڕی سەعدی لە ئاوایی \"باوەسین\"ی سەر بە ناوچەی قەڵانی شارستانی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
هاوكات لەگەڵ بریندار بوونی ئەو شوانكارەیە، ٦ سەر لە مەڕەکانیشی لەناو چوون.
دەوترێت مەروان سلێمانی ،كە خێزانداریشە، بە هۆی سەختی برینەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی \"ئیمام رەزا\"ی شاری كرماشان كراوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان بە درێژایی هەزار و ١٠٠ كیلۆمیتر سنووری رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئێران لەگەڵ عێراق بە چوار میلیۆن و ٢٠٠ هەزار مین چێنراوە.
لەو نێوانەدا سنوور و ناوچەكانی ئوستانی كوردستان زۆرترین رێژەی مینی چێنراوی هەیە، ئەو پارێزگایە ٢٣٠ كیلۆمیتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ خاكی عێراق هەیە و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٣٦ كیلۆمیتری بە مبن ئاڵودە كراوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش هاووڵاتییەكی تەمەن ٢٨ ساڵەی كوردی دانیشتووی ئاوایی \"بانی ساكان\"ی سەلاس بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دابوو.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندەی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی وەرزی هاوینی ئەمساڵدا(١٣٩٣) ١٣ هاووڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین و كەرەسەی جەنگییەوە بوونەتە قوربانیی.
لەكۆی گشتیی ئەو ١٣ هاووڵاتییە دوو كەسیان گیانی لەدەست داوە و ١١ دیكەش بریندار بوون كە لەنێو بریندارەكاندا منداڵێكی تەمەن ٣ ساڵ و دوو ژن بەرچاو دەكەون.
ماوەیەك لەمەوبەر هەواڵدەریی هێرانا لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردبوویەوە، لە ساڵی ١٣٦٧ هەتا ١٣٩١ـەوە لە ئوستانەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئیلام، كرماشان، كوردستان و خووزستان دوو هەزار و ٤٣٣ هاووڵاتیی مەدەنیی بە هۆی كەرەسەی بەجێماوی جەنگی و تەقینەوەی مینەوە كۆتایی بەژیانیان هاتووە و هەر لەو ماوە دیاری كراوەشدا، پێنج هەزار و ٦٠١ كەسی دیكەش بریندار بوونە.
لە كۆی گشتیی گیان لەدەست داوەكانی مین ( ١٣٦٧ ـ ١٣٩١) یەك هەزار و ٩٩٦ كەسیان هاووڵاتیی كورد بوون.
ئەو ئامارانە لەحاڵێكدایە كە لەساڵی ١٣٨٣وە بە فەرمیی وەزارەتی بەرگریی حكوومەتی ئێران دەستی بە خاوێن كردنەوەی ناوچە بە مین چێنراوەكان كردووە و هەتا ئێستاش ئەو ناوەندە نیزامییە هیچ ئامار و راپۆرتێكی لەمەڕ چالاكییەكانی بڵاو نەكردۆتەوە.
مستەفا نەجاڕ وەزیری پێشووی وەزارەتی بەرگریی لە ساڵی ١٣٨٥دا رایگەیاندبوو، هەتا كۆتایی ساڵی ٨٦ سەرجەم ناوچە بەمین چێنراوەكانی ئوستانی كوردستان خاوێن دەكرێتەوە و ئەوەشی خستبووە ڕوو هەتا كۆتایی ساڵی ٨٩ سەرجەم ناوچەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئیلام، كرماشان، كوردستان و خووزستان لە مین خاوێن دەكرێتەوە.
نەبوونی نەخشەی مەیدانەكانی مین، نەبوونی كەرەسەی پێشكەوتوو، نەبوونی ئیرادەی سیاسیی و روانینی ئەمنیەتی بۆ سەر كوردستان لەو هۆكارانەن كە نەیهێشتووە بەڵێنییەكانی وەزیری پێشووی بەرگریی وەدیی بێت.
رێكەوتی ٢٦ی رەزبەری ئەمساڵ \" كۆمەڵی ئێرانی بێمین\" و ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنیی یەكەمین سالڕۆژی رووداو و كارەساتی تەقینەوەی مین لەئاوایی نەشكاشی سەر بە مەریوانیان كە تێیدا حەوت منداڵ بە توندی بریندار بوون وەكوو رۆژی هاودەردی دەربڕین لەگەڵ قوربانییانی مین ناودێڕ كرد.