تەقینەوەی مینی ناوەندێكی نیزامی لەمەریوان هاووڵاتییەكی كردە قوربانی
17:00 - 17 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: شوانكارەیەكی كوردی خەڵكی ناوچەی مەریوان بە هۆی كەوتنە سەر مینی دەوروبەری پادگانی ئەرتش لەو شارە، لاقێكی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ١٦ی خاكەلێوە شوانکارەیەک بەناوی بە ناوی جەماڵ كەریمی، كوڕی رەشید و خەڵكی ئاوایی \"گوڵچیەر\"ی مەریوان لەنزیك پادگانی ئەرتش سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بووە و لەئەنجامدا كەوتۆتە سەر مێنە چێنراوەكان.
جەماڵ كەریمی تەمەنی ٥٠ ساڵە و ماوەیەكیشە لەشاری مەریوان نیشتەجێیە و هەنووكە لە نەخۆشخانەی \"فەجر\"ی شاری مەریوانە.
دوای تەواوبوونی نزیك بە ٣٠ ساڵ بەسەر شەڕی نێوان حكوومەتی عێراق و ئێراندا هێشتا دوژمنێكی شاراوە بەناوی مین مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر گیانی هاووڵاتییان و بەتایبەت دانیشتوانی ئوستانەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئیلام، كرماشان و كوردستان.
زیاترین رووداوی مین لەو چوار ئوستانە کوردنشینەدا روو ئەدات و زۆربەی قوربانییانی مین لە خەڵکی گوندەکانن، كە سەرجەمیان غەیرە نیزامی و بەتایبەت منداڵان، شوان و كرێكار و وەرزێڕ بوونە.