تەرمی هاووڵاتییەک لە ڕووباری سەقز دۆزرایەوە

15:53 - 29 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی کێشە و گرفتی ژیان و گوزەرانیەوە، هانای بۆ خۆکوژی برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوار شەممە ڕیکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ، پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵە، خەڵکی شاری سەقز، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ماڵپەڕی نێوخۆیی ساکاپرس، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە ناوی\"ت،ر\" ڕاگەیاندووە.

ئەمە شەشەمین خۆکوژییە لە شاری سەقز کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتاکوو ئێستا ڕوو دەدات.

بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری تۆمار کراو لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە خۆکوژی ئەم هاووڵاتییە کوردەەوە، لە ئەمساڵدا زیاتر لە ١٥ حاڵەتی خۆکوژی لە نێو پیاواندا تۆمار کراوە.