تەرحی مەجلیس بۆ كونترۆل كردنی SMS، وێبلاگ و ماڵپەڕەكان
15:00 - 10 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەرقاڵی داڕشتنی گەڵاڵەیەكە لەمەڕ كونترۆل كردنی SMS و وێبلاگ و كامێنت و ماڵپەڕی سەرجەم هاووڵاتیانی ئێران.
رۆژنامەی ئیعتماد لە ژمارەی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 10ی خەزەڵوەردا بڵاوی كردەوە، پاساوی مەجلیس بۆ پەسەند كردنی ئەو تەرحە ئەوەیە كەلە حاڵی حازردا زۆربەی هاووڵاتیان بوونەتە\"شهروەند ـ خبرنگار\" و فەزای راگەیاندن بەربڵاوتر بۆتەوە، هەر بۆیە دەبێ بە شێوەیەك لە شێوەكان راگەیەنەكان كونترۆل بكرێن.
لەمبارەوە بیهرووز جەعفەری نوینەری مەجلیس بە رۆژنامەی ئیعتمادی راگەیاندووە، لەمەوبەدوا هەر كەسێك كە بە ناوی نهێنێەوە كامێنتێك دابنێت كونترۆل دەكرێ و ئەگەر بێت و ناو و شوناسی كەشف بكرێ، ئەو كەسە بەپێی یاسای راگەیاندن هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت.
ئەو تەرحە لەژێر ناوی\"قانون جامع رسانەهای همگانی\" دوای پەسەند كرانی لە مەجلیس دەچێتە قوناغی جێبە جێ كردنەوە.
یاسای سزادانی راگەیانەیی لە ساڵی 1388 وە لە ئێران پەسەند كراوە.
دەزگایی قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ بەدواداچوون بەو سزایە، هێندێ لقی تایبەتی لەژێر ناوی\"جرایم رایانەی\" وەرێخستووە.
پڕوپاگەندە بە دژی عێفەت و ئەخلاقی گشتیی، پیرۆزییەكان، لێپرسراوان و ناوەندەكانی گشتی و دەوڵەتی بۆ وێنە لەو سزایانن كە دەچنە چوارچێوەی سەرپێچی كردن لە یاسای\"جرایم رایانەی\".