تێکەڵچوونی خەڵک و هێزە ئینتزامییەکان، بەهۆی چاڵکردنی زبڵ لە نزیک گوندەکانی مەریواندا
14:42 - 4 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییانی گوندنشینی شاری مەریوان، ڕێگایان بە شارەداریی مەریوان نەدا، پاشماوەی زبڵ و خاشاکی مەریوان لە نزیک گوندەکانی ئەو شارە لە ژێر خاک بکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەر، دانیشتووانی گوندەکانی \"گەمارەلەنگ، گوێزەکوێرە، کۆڵیت، کۆلیج و دەرێ\"، بە نیسبەت دێپۆکردن و چاڵکردنی پاشماوەی زبڵەکانی ئەو شارە، لە نزیک ئەو گوندانە ناڕەزایەتییان دەربڕی و لە ئاکامدا شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزە ئینتزامییەکان و خەڵکدا هاتە ئاراوە.
لە ئاکامی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"ئەرکان کەرەمی\" بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار و پێنج هاووڵاتییە دیکە بە ناوەکانی \"زانیار ئیبراهیمی، محەممەدموراد کەریمی، عەلی سلێمانی، فاروق مەحموودی و عەزیز ساڵحی\" دەسبەسەر کران.
لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش، دانیشتووانی گوندەکانی \"کۆلیج، شێخەکوێرە، دەرێ، نشکاش، وەسنە و نەنە\" بە نیسبەت دیاریکردنی شوێنێکی نوێی دێپۆ و چاڵکردنی زبڵەکانی ئەو شارە لە نزیک ڕووباری \"گەردەڵان\"، لە لایەن شارەداریی و شۆرای شاری مەریوانەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
مەودای نێوان شوێنی ئاماژەپێکراو لە جادەی سەرەکیی مەریوان_سەقز ٢٠٠ مێترە و هەروەها ٣٠٠ مێتر لە ڕووباری \"گەردەڵان\" دوورە.
ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییانی شاری مەریوان زبڵ و خاشاکەکانی ماڵەکانیان لە بەردەم بینای شارەداریی شاری مەریوان کۆ کردەوە و ئاگریان تێبەردا.