\"تێکدەر\" (تخریبچی) وشەیەک لە لایەن بەڕێوەبەری شارەداریی سنە بۆ خاوێنکاران

20:31 - 20 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگی کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، بەڕێوەبەری شارەداریی ئەو شارە بێڕێزی بە کرێکارانی دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەلیڕەزا کازمی، یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری شارەداریی شاری سنە، لە کۆبوونەوەی شۆرای شار، کرێکارانی شارەداریی ئەو شارەی بە \"تێکدەر\" ناوبرد.

بەڕێوەبەری شارەداریی شاری سنە دەڵێت: هێندێک لە کرێکارانی شارەداریی مووچەیان وەرگرتووە و کێشەیان نییە، بەڵام لە ناو شاری سنە خەرێکی کاری تێکدەرانن.

کرێکارانی شارەداریی ناوچەی ٢ و ٣ شاری سنە باسیان لە وەرنەگرتن و دواکەوتنی مووچە و مەزایای خۆیان لەم سێ مانگەدا کردووە و بە وتەی یەکێک لە کرێکاران، دواکەوتنی مووچەی سێ مانگی کرێکارانی شارەداریی شاری سنە لەو ماوەیەدا گیر و گرفتی بۆ کرێکاران دروست کردووە.

پاش لابردنی شارەداری سنە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ هەتاکوو ئێستا هیچ کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری نەکراوە و تەنیا لە لایەن سەرپەرستەوە مودیرییەت دەکرێت.

لینکی پەیوەندیدار:
کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە