تێپه‌ڕین له زه‌مهه‌ریر ...
14:52 - 24 بەفرانبار 2711
ئه‌فراسیاب گرامی
له‌پشت هه‌ر وه‌رزێکی سه‌ختی زستان و نههاتدا، وهزری به‌هار و خۆشی ههیهکهئومێدی دڵدانهوهو هیوای چاندووهلهدڵی مرۆڤدا و بۆتهئامیانی به‌رده‌وامیی ژیان. لەگەڵ بەفری یەكشەوەی زستاندا، لەگەڵ تەزووی سارد و سڕی یەكەمین بای زستاندا، لەگەڵ یەكەمین تەمەنای زەوی بۆ تینی گەرمی ژیانەوەدا، كاتێك پاییز هەوری ماتەم و سیاپۆشی خۆی ئەهێنێتەوە گریان و گەڵا گەڵا سەفەر ئەكات و كەژاوەی بەفر لە لووتكە بەرزەكانی چیاوە داده‌گه‌ڕێ، زریان و كڕێوە ژێرباڵی ئەگرن و كلوو كلوو سەراسیمەی سەرزەوینی مرۆڤایەتی ئەگرێتەوە.
لەم گۆشە لە ژیانی مرۆڤ و له‌م ساتهوهختهبهفرینهدا، خولیا و حەزەكانی مرۆڤ و بیر و ئەندیشەی بەرەو كوێ ئەڕوات؟ لە كوێ داڵدەی دەدات و خۆی بۆ چی ئامادە دەكات؟ لەلایەك بیر لە سەرما و كڕێوە و تەزووی ساردی بەستەڵەك و لەلایەكیش خۆ ئامادە كردن بۆ دەرباز بوون لە تووڕەیی سروشت و زریان و باهۆز، لە وەحشەتی هەرەس و رەقبوونەوە. ئەم دوو جیهانبینییە چیمان پێ دەڵێ؟ چی دەتوانێ خۆی لەنێو بازنەی ئەم هزرەدا حەشار دابێت، ئایا بەهارێك بە خۆی و خه‌رمانه‌ی گوڵەكانیەوە دەگەڕێتەوە؟ ئایا زستان دەتوانێ مرۆڤ بگهیهنێتهئاستی هیوادار بوون کهزهمهنێکی دیکهلە ئامێزی شنەی بەهاران و تینی گەرمی هاوین و خەزەڵوەری پاییز بینێتەوە؟ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ خودی مرۆڤ و پێكهێنەری ژیار و شارستانییەت، دەتوانین بڵێین كە یەكەم تێڕوانینمان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی مرۆڤ كۆیلە و گیرۆدەی زەوی و دیاردەكانی بووە. چۆنیەتیی مانەوە و چۆنیەتیی ژیان، چۆنیەتیی بەربەرەكانێ لەگەڵ سروشت و چۆنیەتیی ئاوەدان كردنەوە و چۆنیەتیی دابین كردنی پێداویستییەكانی ژیانی، هەموو ئەم تێڕامان و لێوردبوونەوە کاتێ ده‌ست پێده‌کا كە ژیان دەبێ بەردەوام بێت، ئەمە جیهانبینییەكی ماتریالیستیی مرۆڤە بۆ دەورووبەر و له هه‌مان کاتیش‌دا گرینگ‌ترین ده‌غده‌غه و گرێپۆچکهی ژیانه.
ئه‌گه‌ر بگهینهئهو قه‌ناعه‌ته‌ی که‌فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی مرۆڤ، به‌ری ره‌نج و ژیان و لێوردبوونهوهلهجیهانی ده‌وروبه‌رییه‌تی، ئه‌وا مرۆڤ بوونەوەرێكی زیندووە و هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی ماناكانی سروشتەوهیه. مانای ژیان، لە خودی ژیانی مرۆڤ و دەورووبەری دایە و پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به\"شوێن\" و \"کات\"هوهههیه. فەیلەسووفێك ئەڵێ: \"مرۆڤ ماناكانی ژیان لە میتافیزیكدا پەیدا دەكات، بەڵام ئایا میتافیزیك بەبێ ژیان بوونی هەیە؟\". ئەمە دوو جیهانبینی تەواو گرێدراوی مانەوە و بەردەوامیی مرۆڤ بوونە. ئایا زستان وه‌ک گرینگ‌ترین دیارده‌ی مرۆڤ له‌نێوان مه‌رگ و مانه‌وه‌دا چیمان پێ ئەڵێ؟ ئایا جیا لە دۆزینەوەی ئەو حەقیقەتەی كە مرۆڤ دەژی و بەردەوامە لە ژیان شتێکی دیکه‌ی بۆ گوتن هه‌یه؟ ویتگنشتاین لە یادداشتەكانی رۆژانەی خۆیدا دەڵێ: \"مرۆڤ زیندووە، چون بە دوای ماناكانی ژیاندا دەگەڕێ\"، ئەمە ئەو رستەیە كە ئەمانباتەوە ناخی بیر لێكردنەوە لە ژیانی مرۆڤ و تێگەیشتن لە ماناكانی زستان. زستان پێمان ئەڵێ ئەتوانین لە بەرامبەر توندوتیژیدا بمێنینەوە، رابێین و هەستینەوە، چاوەڕوانی بە دیار سروشتی بەهار و ژیانەوە بكەینە ئاواتی سەركەوتن بەرەو لووتكەی شەیدایی. \"ئاگزۆپری\" دەڵێ ئەسڵی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە كە لەو شوێنەی لێی دەژی، ماڵێك بكاتەوە بۆ پشوو و ژیان\". بۆ ئێمه‌و روانینمان له جیهانبینی زستان، جیا له‌دیارده‌یه‌کی سروشتی، رێگایه‌کی سه‌خت و ئهستهمهکهبهتێپهڕین له‌م رێگایه، به‌هارێکی دیکه‌و وه‌رزێکی هێمن و سه‌وز ئهبێتهخهون و خولیاکانمان. رامین جەهانبەگلوو دەڵێ: بیری زستانی خوڵقێنەری توندوتیژی نیە، بەڵكوو شەڕ كردن لەگەڵ توندوتیژییە، رەهایی و رزگاریی لە دەست تووڕەیی و رق و هەڵچوونە، دەربازبوون لە دیلیەتی و گەیشتن بە هەقیقەت و بەهادان بە كەرامەتی مرۆڤە\"و زستان بە دوای هەقیقەتێكەوەیە كە نێواخندۆزی هەقیقەت و جوانیی دەوروبەر بكات.\" نەتەوەی ئێمە سەفەرێكی دوور و درێژی سارد و ژانگرتنی تیپەڕاند و شەوگارێكی تەنیایی و سەختی بە دیار خەون و ئاواتەكانی خۆیەوە رۆژ كردەوە. نەتەوەی ئێمە تەنیایی بەشێك بووە لە خەسڵەتی ژیانی، تەنیایی و خۆخواردنەوە و دان بەخۆداگرتن و دواجار پشوودرێژی، مرۆڤی ئێمەیان لە هه‌ره‌سی رق و تووڕەیی و هەڵخزان بەرەو توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە رزگار كردووە. ئەگەر مێژووی كورد و حیكایەتەكانی وەك \"دڕندە و یاخی\" بێتە بەرچاو، بەخشەندەیی و مێرخاسی و جوامێری بەشێك بووە لە بیر و ئەندیشەی.
رەنگە ئەوەندە حیكایەتی نامورادی و دڵشكان لە مێژووی ئێمەدا دەردەكەوێ و لە بەیت و حەیرانەوە بگرە هەتا شاكارە ئەدەبییەكانی مەم وزین، خسرەو شیرین، لاس و خەزاڵ، شەم و پەروانە و .... نه‌مانتوانیبێ له‌م شهوگارهسهختانهبهسادهیی تێپه‌ڕین، بەڵام گەورەیی مرۆڤی ئێمە لە بەخشەندەیی و جوامێریدا، شەیداییان پێواوە. ئەگەر ئێمە ئەوڕۆ گوتارە سیاسی و فەرهەنگییەكانمان بەرەو زەمەنی كەمڕەنگی ئیدئۆلۆژییەكان و تۆخبوونەوەی سیمای مرۆڤایه‌تی دەچین، لەبیرمان نەچێ كەلە سەدەی زستانی تەم گرتوو داین و هەر زەمەنێك رەنگە بكەوێنە بەر هەرەسی بەفری یەكشەوەی زستان و ترازان لە هێڵی بەخشەندەیی، هەرەسێ که‌کاره‌ساتی تراژیدیكی بەدواوە دێت.
ئەوه‌ش وتەی هانا ئارنت دێنێتەوە یاد كە دەڵێ: \"مرۆڤ نا، مرۆڤەكان لەسەر زەوی دەژین\". كەواتە بەرپرسایەتیی ئێمە لە بەرامبەر سەدەی زستانیدا، بێگومان تێڕوانینێكە بۆ هەڵەكانی مرۆڤ لە مێژووی مرۆڤایەتی و دەروویەك بەرەو كاڵبوونەوەی جەنگی ئایدۆلۆژیاكان و نەكەوتنە داوی گۆڕستانی تاریكی بەجێماو لە دڵڕقی، ناهومێدی و توندوتیژی و دیکتاتۆر سفهتانهوهیه. بۆیە كاتێك هەیە ئێمهنهوهی نوێ و نه‌وه‌ی رابردوومان له‌نێوان ئاشته‌وایی و ته‌باییدا بهێڵینه‌وه‌و چیتر نهکهوینهداوی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر و ده‌رفه‌تێکی جوان بۆ مرۆڤانیی مرۆڤبوونی خۆمان بهێڵینه‌وه. مه‌رگی نه‌وه‌ی من کاتێکهکهزستانی سه‌خت و دژوارمان له‌نێوان دوودڵی و رق به‌رامبه‌ر یه‌کتری تێپه‌ڕێنین. نه‌وه‌ی من دابڕاو و داهێزراوهلهئایدۆلۆژییه داخراوه‌کان، فه‌زای ئازاد و خه‌ونی نیشتمانێکی هێمن و بێ جه‌نگ و دڵڕقی ده‌وێ. ئه‌وه‌ش له‌کاتێک دایهکهرووناكبیرانی ئێمە شپرزه‌یی له‌کردار و ئه‌ندیشه‌یان دایه‌و نهبوونهتهخاوهنی هیچ گوتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ داهاتووی نه‌وه‌کانیان. به‌ستێنێکی نادیار و پر له‌دوودڵی و رقیان لە به‌رامبه‌ر یه‌کتردا پێکهێناوه‌و به‌جێگای ئه‌وه‌ی ببنهکوانووی گه‌رم و دڵدانه‌وه، به‌رهه‌مهێنه‌ری ئایدۆلۆژی کۆپی کراو و ناڕوون که‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێمه‌یان تاڵان کردوه. بۆیهنهوهی من له‌داهاتوودا تووشی جۆرێک سه‌رگه‌ردانیی و دووفاقیه‌تی له‌شوناسی خۆی ده‌بێت.
دوا په‌یڤ:
هارمۆنیای وه‌رزی زستان و ژیانی ئێمه، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بمانهوێجیهانی خۆمان جوانتر و مێهربانتر بکه‌ین تاقهرێگا ئهوهیهکهخاوهنی ئه‌م سیفهتانهبین که‌رێز له‌سروشت، له‌ژیان و له‌مرۆڤ ده‌گرێت. بە خودئاگایی و لێبوورده‌یی، به مشوور بوونی بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان و پشوودرێژییەوە و بە تێڕامان لەو وتەیەی كە بەهار هەر لە رێگایەو دێتەوە! ژیان بەردەوامە! بە بیركردنەوەی تێلۆرانس و پێكەوە هەڵكردن، هیوا بە داهاتوو، بەردەوامی و نەدۆڕاندی ئیرادە، ژیاندۆستی و مرۆڤ دۆستی لە تایبەتمەندییە بەرزەكانن کهئێمهدهبێ ببینهخاوهنیان. بۆیە بە چاوكراوەیی و بەرچاو روونییەوە لە ئاسۆ بڕوانین هەتا زانست و ماریفەت بكەینە هەگبەی داهاتوومان. ئەگەرچی سەرەتای هەر كارێك شادییە، بەڵام شادیی و خۆشیی ئێمە زەمەنێكە كە كۆمەڵگاكەمان لێوان‌لێو بێ لە شادی و خۆشیی ژیان و کوانووی گه‌رمی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان فه‌راهه‌م بێنین و له‌ته‌می زه‌مهه‌ریر تێپه‌ڕین.