تێكهەڵچوون لەنێوان ئەنوەر حوسێن پەناهی و دادوەری ئیجرای ئحكام درووست بوو
15:44 - 29 سەرماوەز 2711
كوردپا: بە هۆی نەدانی مرەخەسی تێكهەڵچوون لە نێوان ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانی سیاسی كورد و دادوەری ئیجرای ئحكام درووست بوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە\"كمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدەنی\" بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەنوەر حوسێن پەناهی لە ئەنجامی ئیعتراز بە نەدانی مرەخەسی، لەلایەن دادوەری ئیجرای ئحكامەوە بۆ ماوەیەكی كاتی خرایە زیندانی تاكەكەسییەوە.
دادوەری ئیجرای ئحكامی لقی چواری دادگای شاری سنە هۆكاری خستنە زیندانی تاكەكەسی ئەو هاووڵاتییە كوردەی گەراندۆتەوە بۆ، بێحورمەتیی كردن بە لێپرسراوێكی حكوومەتی و دەربڕینی ئیعترازی نابەجێ.
ئەنوەر حوسێن پەناهی بارودۆخی جەستەیی جێگیر نییە و لەلایەن بێهداری ناو زیندانەوە پێراگەینراوە دەبێبە زووترین كات بە مەبەستی چارەسەری سەردانی پزیشكی پسپۆر لە دەرەوەی زیندان بكات.