تێكهەڵچوونی نێوان هێزی ئینتزامی و كۆڵبەران لە نەوسوود/ بانگهێشتی كۆڵبەران بۆ دادگای پاوە
14:31 - 14 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە چەندی رۆژی رابردوودا لە نێوان هێزی ئینتزامی و كۆڵبەرانی بەخشی نەوسوود شەڕ و تێكهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە و پێشیان بە كاسبیی كۆڵبەران لەو ناوچەیە گرتووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە نەوسوود، ماوەی نزیك بە مانگێكە هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود دەستیان كردووە بە پێشگیری لە كار و كاسبیی كاسبكاران و كۆڵبەرانی ناوچەكە.
هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شوێنێك بەناوی \"گاکوژە\" هێرشیان كردۆتە سەر كاسبكارانی گوندەكانی \"تەشار\" و \"نەیسانە\"ی سەر بە بەخشی نەوسوود و لە ئەنجامدا شەڕ و تێكهەلچوون لە نێویاندا هاتۆتە ئاراوە.
دوا بەدوای ئەو تێكهەڵچوونە چەند هاووڵاتیەك بەناوەكانی:\"لایەق سوهرابی\"، \"كامیل شەریفی\" و \"مودریك فەتحی\" خەڵكی گوندەكانی تەشار و نەیسانە بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری پاوەوە كراون.
یەك لەو هاووڵاتییانە بەناوی كامیل شەریفی، چاوێك و دەستێكی ناساقە و كەم ئەندامە.
وێنە : میهر