كتێبێك لەبارەی زمانی كوردی لە سنە پەردەی لەسەر لادرا
13:55 - 26 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە رێوڕەسمێكدا لە سنە بە ئامادەبوونی بەشێك لە نووسەر و ئەدیبانی كورد پەردە لەسەر كتێبی \"پەسنی پێكهاتەی وشەی زاراوەی سۆرانیی زمانی كوردی\" پەردەی لەسەر لادرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپرێس رۆژی سێشەممە 24ی رەزبەر ئەنجومەنی ئەدەبیی ئاوێنەی كوردستان لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە ئەدیب و نووسەرانی شاری سنە، پەردەی لەسەر كنێبی \"پەسنی پێكهاتەی وشەی زاراوەی سۆرانیی زمانی كوردی\" لە نووسینی محەممەد رەحیمی لادا.
لەو رێوڕسمەدا دوو كەس لە ئەدیب و مامۆستایانی كورد بەناوەكانی مەنسوور رەحمانی و دوكتۆر ئەسكەندەر مورادی و هەروەها خودی نووسەریش لەسەر پێكهاتە و ناوەرۆكی كتێبی ناوبراو گرینگی و رەوشی زمانی كوردی وتاریان پێشكەش كرد.
كتێبی \"پەسنی پێكهاتەی وشەی زاراوەی سۆرانیی زمانی كوردی\" لە پێنج بەش پێكهاتووە و لەبارەی مێژوو و پێشینەی زمانناسیی كوردی لە سەرەتاوە هەتا ئەمڕۆ توێژینەوە كراوە كە تێیدا دوو هەزار و 100 وشەی كوردی شی كراونەتەوە و لەسەر پەسنی پێكهاتە و ماكی وشە و پرۆسەی چۆنیەتیی پێكهاتنی وشەی كوردی لە زاراوەی سۆرانی لەسەر بنەمای تیۆریی پێكهاتەخوازانە توێژینەوە كراوە.
ئەم كتێبە لە 160 لاپەڕە و بە هەژماری 1500 دانە لەلایەن وەشانگەی \"شێخی\"یەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
حەفتەی رابردووش لە سنە پەردە لەسەر دوو كتێب بەناوەكانی \"دیاسپۆرا\" لە نووسینی كامبیز كەریمی و \"تەنزی سوور\" لە نووسینی دوكتۆر ئەسعەد ئەردەڵان لادرا.
محەممەد رەحیمی نووسەری كتێبی \"پەسنی پێكهاتەی وشەی زاراوەی سۆرانیی زمانی كوردی\" لەدایك بووی ساڵی 1353ی هەتاویی لە شاری سەوڵاوا و خاوەن بڕوانامەی كانارسیی باڵای زمانناسی و مامۆستای قوتابخانە دواناوەندییەكانی شاری سنەیە.