كتێبێكی كوردی بە پێشینەی 200 ساڵ لە كوردستانی توركیە دۆزرایەوە

22:16 - 27 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: كتێبێكی پزیشكی كە 200 ساڵ پێش لەلایەن \"مەلای ئەرواسی\" و بە زاراوەی كورمانجیی سەروو نووسراوە و \"جەلادەت بەدرخان\"یش باسی لێوە كردووە، لە كوردستانی توركیە دۆزرایەوە.

ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردەوە، ناوەرۆكی ئەم كتێبە لە حاڵی حازردا لەلایەن شارەزا و لێكۆڵەرانەوە ساغ دەكرێتەوە. مەلای ئەرواسی خەڵكی شارە \"میكس\"ی سەر بە پارێزگای وان بووە لە كوردستانی توركیە بووە، ئەم كتێبەی بە زمانی كوردی بە دەستخەتی خۆی نووسیوە و باسگەلی پزیشكی و بۆ وێنە نەخۆشیگەلی گشتی و دەرمان و چارەسەرییان، نەخۆشییە جینسییەكان و چاو و... تێیدا خراونەتە بەرباس. هەروەها لەو كتێبە پزیشكییەدا لەمەڕ شێوازی دروست كردنی جۆرەكانی دەرمانی گیایی بە شێوەی تیۆریی باس كراوە.
\"5314.jpg\"
\"جەلادەت بەدرخان\"یش لە ژمارەی 33ی گۆڤاری \"هاوار\"، وتارێكی لەژێر ناوی \"كلاسیكەكانی كوردستان\"، باسی لە مەلای ئەرواسی و كتێبەكەی كردووە و دەریخستووە كە ئێستا لەبارەی شوێنی راگیرانی ئەم كتێبە لە زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.

كتێبی پزیشكیی مەلای ئەرواسی كە بەم دوایانە لە كوردستانی توركیە دۆزراوەتەوە، دەنگدانەوەیەكی زۆری لە ئاستی راگەیاندا هەبووە و بەڕای شارەزایان دەتوانێ‌ لە بواری پزیشكی و بەتایبەت دەرمانی گیاییدا ببێتە سەرچاوەیەكی باش.