كتێبی ژیان و بەرهەمی دوكتۆر میرجەلالەدین كەزازی چاپ و بڵاو كرایەوە
15:30 - 3 پووشپەڕ 2712
كوردپا: كتێبی ناساندنی نووسەر و توێژەری ناوداری كرماشان، دكتۆر میرجەلالەدین كەزازی، لە ئێران چاپ و بڵاو كرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، كتێبی \"از كاف تا نون\" (لە پیتی كافەوە هەتا نوون) كە بریتیە لە وتووێژ و دیمانەكان لەگەڵ كەزازی، ژیاننامە و سەرجەمی بەرهەمەكان و ئەندێشە و بیروڕایەكانی ئەم نووسەر و توێژەر و مامۆستایەی زمان و ئەدەبیاتی فارسیی لەخۆ گرتووە.
ئەم كتێبە لەلایەن \"ئایدین فەرەنگی\"یەوە ئامادە كراوە و بەرهەمی 17 كاتژمێر وتووێژە لەگەڵ كەزازی كەلە مانگی رەشەممەی ساڵی 1390 ەوە هەتا 15 مانگی بانەمەڕی ساڵی 1391 لە دە دانیشتنی جیاوازدا ئەنجام دراوە، تێیدا جۆرێك لە ناساندنی ئەم نووسەر و توێژەرە ناودارەی لێكەوتۆتەوە.
كتێبەكە لە 214 لاپەڕەدا و بە ئەژماری 550 دانە لەلایەن وەشانگەی \"قەترە\"ەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە، \"لە كافەوە هەتا نوون\" سەرچاوەیەكی زانستییە بۆ لێكۆڵەرانی بواری زمان و ئەدەبیات و قوتابیان دێتە ئەژمار.
لە دەسپێكی ئەم كتێبەدا باسی سەردەمی ژیانی منداڵیی كەزازی كراوە، دواتر باسی سەرجەمی بەرهەمەكانیی و ئەو كتێب و وتارانە كراوە كەلە بوارە جۆراوجۆرەكاندا نووسیویەتی.
كەزازی لە دوایین بەرهەمی ئەدەبیی خۆیدا خەریكی نووسینی لێكدانەوەی هەڵبژاردەیەكە لە غەزەلەكانی حافزی شیرازی كەلە دوو بەرگدا ئامادە دەكرێت.
دكتۆر میرجەلالەدین كەزازی ساڵی 1990 بە وەرگێڕانی كتێبی \"ئانەئید\" بەرهەمی \"ویرژیل\" بۆ سەر زمانی فارسی خەڵاتی باشترین كتێبی ساڵی ئێرانی بەدەستهێنا.
ساڵی 2009 بە نووسینی كتێبی \"نامەی باستان\" كەلە نۆ بەرگدا چاپ كراوە، پلەی یەكەمین توێژینەوە بنەڕەتییەكانی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی خوارزمی بەدەستهێناوە.
ـ دوكتۆر میرجەلالەدین كەزازی لە زستانی ساڵی 1327 لە بنەماڵەیەكی فەرهەنگی لە شاری كرماشان لەدایك بووە. بەهۆی باوكییەوە كە پیاوێكی تێگەیشتوو بوو، تامەزرۆی كتێب خوێندنەوە بووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئالیانس لە شاری كرماشان تەواو كرد.
ـ دواتر بۆ قۆناغی دواناوەندی چووە قوتابخانەی رازی لە شاری كرماشان. پاشان بۆ درێژەپێدان بە خوێندنی باڵا چووە كۆلێژی ئەدەبیاتی فارسی و زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانكۆی تاران و لەوێ چەندین خولی جۆراوجۆری فێركاری تەواو كرد. ساڵی 1370 لە زانكۆی تاران بڕوانامەی دكتۆرای زمان و ئەدەبیاتی فارسی وەرگرتووە.
ـ كەزازی ئێستا ئەندامی لێژنەی زانستییە لە كۆلێژی ئەدەبیاتی فارسی و زمانە بیانییەكانی سەر بە زانكۆی عەلامە تەباتەبایی لە شاری تاران. نێشتەجێی شاری كەرەجە لە پارێزگای ئەلبورزە و شارەزایی تەواوی لەگەڵ زمانەكانی فەرانسەیی، ئیسپانیایی، ئاڵمانی و ئینگلیزی هەیە.
ـ ساڵی 2005 وەكوو سیمای هەرمان لە بواری فەرهەنگ و ئەدەب لە ئاستی ئێران دەستنیشان كرا. هەر لەو ساڵەدا وەكوو سیمای هەڵبژاردەی پارێزگای كرماشان دیاریی كرا. لە هەمان ساڵدا تابلۆی سوپاسی ئەنجومەنی ئەدەبی پارناسۆس لە یۆنان پێی بەخشرا.
ـ ساڵی 2006 وەكوو توێژەری هەڵبژاردەی كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی عەلامە تەباتەبایی هەڵبژێردرا. ساڵی 2008 بووە سیمای هەرمانی ناوچەی كەرەج. هەر لەو ساڵەدا وەكوو مامۆستای نموونەیی زانكۆی ئازادی ئێران دەستنیشان كرا.
ـ ساڵی 2009 بەهۆی نووسینی كتێبی نۆ بەرگیی \"نامەی باستان\" خەڵاتی باشترین كتێبی ساڵی لەلایەن دامەزراوەی دەزگای چاپ و پەخشی زانكۆی تارانەوە پێ بەخشرا. هەر لەو ساڵەدا وەكوو توێژەری نموونەی پارێزگای مەركەزی لە ئێران دیاریی كرا.