كتێبی "مزگێنی" بە كتێبخانەی كوردی زیاد كرا
15:29 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: مزگێنی ناوی كۆمەڵە شێعری \"مووسا قلیكی میلان\" شاعێری كوردی كوردستانی ئێرانە كە بە زاراوەی كرمانجیی سەروو و بە پیتی لاتین لەلایەن چاپەمەنیی \"حوسێنی\"یەوە لە ورمێچاپ كراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماكۆ، لە دوو توێی بەرهەمە شێعرییەكانی مووسا قلیكی میلان دا فۆلكلۆر و شێوەی ژیان و مێژووی نەتەوەی كورد و بەتایبەت كوردانی كرمانج بە جوانی دەردەكەون.
مووسا قلیكی میلان ناسراو بە \"سەنار\" خەڵكی شاری ماكۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایە و هەتا ئێستا سێكتێبی دیكەی بە زاراوەی كرمانجیی سەروو بە چاپ گەیاندووە كە یەكیان ناوی \"پێنج كاریبار\"ە و چەند بەرهەمی دیكەشی ئامادەی چاپە.