تیمی شاخەوانیی بنار، بەرزترین چیای ئێرانیان بڕی + وێنــە

17:35 - 26 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: تێمێکی شاخەوانیی کوردی خەڵکی ئوستانی ئیلام بۆ جاری سێێەم بە چیای دەماوەندا سەرکەوتن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا تیمی شاخەوانیی \"بنار\"ی شاری ئابدانان لە ئوستانی ئیلام، بە سەرپەرستیی \"محەممەد حەیدەری\" بە سەر بەرزترین چیای ئێراندا سەرکەوتن.

چیای دەماوەند ٥ هەزار و ٦٧١ متر لە ئاستی ئاوی دەریاوە بەرزایی هەیە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەو گرووپە شاخەوانییە پێیدا سەرکەوتوون.

ئەندامانی تیمی شاخەوانیی \"بنار\" لە: حوسێن ئەکبەری، نێعمان ئومیدی، رەزا مووسەوی، محەممەد حەیدەری، رەزا و سەفا رەشیدی، نوورەدین داوودی، حوجەت مورادخانی، مورتەزا نێعمەتی، وەحید چاوەان و شاهرۆخ مورادخانی پێکهاتبوو.

سەرکەوتن بەچیای زاخێڕی ٥ هەزار میتریی دەماوەندا توانا و زەیرەکی تایبەتی دەوێ، هاوکات لێزانین و هاوکاریی ئەندامانی تیمی شاخەوانی بە یەکێکی دیکە لە پێویستییەکانی سەرکەوتن بە چیای دەماوەندا ئەژمار دەکرێ.
\"13992.jpg\"

\"13993.jpg\"

\"13986.jpg\"

\"13990.jpg\"

\"13987.jpg\"

\"13988.jpg\"

\"13989.jpg\"