\"تیزئاو\" گیانی منداڵێکی چوار ساڵەی ئەستاند

14:18 - 2 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ، بەهۆی خوارنی تیزئاو لە چێشتخانەی ماڵەکەیاندا، گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی سێشەممە، ١ی گەلاوێژ، سەرچاوە خۆجێییەکانی شاری ورمێ، لە هەواڵێکدا باسیان لە گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە، بەهۆی خواردنی تیزئاو کرد.

ئەو منداڵە تەمەن چوار ساڵە، دوور لە چاوی بنەماڵەکەی، ئەو قوتووەی کە تیزئاوی تێدابووە و لە چێشتخانەی ماڵەکەیاندا بووە، خواردووەتەوە و دواتر بەسەر خۆیدا ڕشتوویەتی و بووە بەهۆی سووتاوی و گیانلەدەستدانیەوە.

جەستەی بێ‌گیانی ئەو منداڵە، ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری ورمێ کراوە.