تۆپ و خومپارە باران لە شاری حومس بەردەوامە
14:57 - 21 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بەپێی راپۆرت و زانیارییەكان، تۆپ و خومپارە بارانی قورسی ئەرتشی سووریە بەدژی دژبەران لە شاری حومسی سووریە بە شێوەیەكی بەربڵاو بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتی دژبەرانی دەوڵەتی سووریە لە شاری حومس، سەرەڕای ئەوەی كە نزیك بە یەك مانگ لە كاتی دەسپێكی ئاگربەس لەو وڵاتە تێدەپەڕێت، هێزە ئەمنتیەتییەكانی حكوومەتی سووریە لە هێرش و تۆپبارانی شاری حومس بەردەوامن.
بەردەوامیی شەڕ و پێكدادانەكان لە حومس لە كاتێك دان كە 11 كەس لە چاوەدێرانی ئاشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری حومس دان.
شاری حومس لە كاتی دەسپێكی پشێوی و نائارامییەكانەوە لە سووریە بەردەوام یەكێك لە ناوەندە سەرەكییەكانی ناڕەزایەتییەكان بووە.
هاوكات هەواڵنێری بی بی سی كە هاوڕێی چاوەدێرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە، رایگەیاندووە: رەچاو كردنی ئاگربەس لە سووریە \"نەلواو\" دێتە پێش چاو، چونكە هەر دوو لایەنی شەڕ بەردەوام بەندەكانی ئاگربەسەكە پێشێل دەكەن.
رۆژی چوارشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی جادەیی لە نزیك ماشێنی سەربازانی ئیسكۆرتی چاوەدێرانی ئاشتی، لانیكەم 6 سەرباز بوونە قوربانی.
چالاكانی دژبەری دەوڵەت لەو باوەڕە دان كە حكوومەتی سووریە بەرپرسی ئەو تەقینەوانەیە هەتا چاوەدێران لە درێژەدان بە مەئمووریەتەكەیان پاشگەز بكاتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە دەوڵەت بەردەوام روودانی ئەو جۆرە تەقینەوانە دەخاتە ئەستۆی دژبەران.
چاوەدێرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئاشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب و بۆ كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكان سەردانی سووریەیان كردووە.
لە حاڵی حازردا نزیك بە 30 چاوەدێری نێودەوڵەتیی ئاشتی لە سووریەن و بڕیارە ژمارەیەكی تر بەو چاوەدێرانە زیاد بكرێت.
حزووری ئەو چاوەدێرانە هەتا ئێستا لەسەر كەم بوونەوەی توندوتیژییەكان كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەبووە.
ئیعتراز و ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی سووریە لە مانگی مارسی ساڵی پێشووە لە شاری دەرعا دەستی پێكرد و بەرەبەرە شارەكانی دیكەشی گرتەوە.
بەپێی گەڵاڵەی ئاشتیی كووفی عەنان، نوێنەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب، رێككەوتنی ئاگربەس لە رێكەوتی 22ی خاكەلێوە (12ی ئاوریل)ەوە لە سووریە دەستی پێكردووە.
توندوتیژی و شەڕو پێكدادانەكان لەو وڵاتە بەردەوامە و هەر دوو لایەنی ئاگربەس بە نانە ژێر پێی بەلێنییەكانی خۆیان، بەردەوام بە بەكارهێنانی چەكی قورس لە ناوچە جیاجیاكانی سووریە بوونەتە هۆكاری بەردەوامیی نائارامییەكانی ئەو وڵاتە.
لێپرسراوانی فەرمیی دەوڵەتی سووریە لەو باوەڕە دان كە گرووپە \"تیرۆریستیی\"یەكان بە پشتیوانی لایەن دەرەكییەكان، بەرپرسی توندوتیژی و كوشتاری پتر لە 2450 غەیرە نیزامی و 1340 سەربازن لە ماوەی زیاتر لە یەك ساڵی رابردوودا.
هەرچەند بەپێی ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكرگتووەكان هەتا ئێستا 9 هەزار كەس لە سووریە بوونەتە قوربانی، بەڵام ئاماری نافەرمییەكان باس لە كوژرانی زیاتر لە 12 هەزار هاووڵاتیی سووریە دەكەن كە لەو رێژەیە 1122 كەسیان منداڵ بوون.