تۆپبارانی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردەوە
16:08 - 6 بانەمەڕ 2712
كوردپا: حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دوای تێپەڕینی هەشت مانگ لە راگرتنی تۆپباران بۆ سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، جارێكیتر ئەو هەوڵەی دەست پێكردەوە.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە رێككەوتی 5ی بانەمەڕەوە دەستی بە تۆپباران كردنی ناوچەكانی \"دۆڵی كۆكە\" و دەورووبەری، لە هەرێمی كوردستان كردەوە.
ماڵپەڕی فورات نیووز بڵاوی كردەوە، تۆپبارانەكە هەتا كاتژمێری 11ی شەوی سێشەممەی خایاندووە و هەتا ئیستا هیچ زانیارییەك لەمەڕ خەساری گیانی و ماڵی لەبەر دەستدا نیە.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) ئەو ناوچە سنوورییانە دەداتە بەر تۆپباران.
لەلایەكی دیكەوە شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیەش بناری قەندیل و ناوچەكانی \"بەرواری و چیای مەتین\"یان بۆردومان كرد.
دەست پێكردنەوەی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە لە كاتێك دایە كە، لە چەند رۆژی رابردوودا نووری مالكی سەرۆك وەزیری عێراق سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حكوومەتی تاران كۆ بۆوە.