تۆپبارانی کردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستی پێکرد

13:29 - 13 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ناوچە سنوورییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدرانەوە سەر لە نوێ دەستی پێکردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی پووشپەڕ، سپای پاسدران ناوچە سنوورییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە ئامانجی تۆپخانەکانی خۆی.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەرزاییەکانی\"هەڵگورد\"لە ناوچەی\"باڵەکایەتی\" و دەورووبەری\" کونەڕی، قەبرۆکان، کێفارستان، ڕیزان و گردوگوی\"ئەو ناوچانەی کە کراونەتە ئامانجی تۆپخانەکانی سپای پاسدران.

فەرمانداری چۆمان لە بارەی تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیەنەکانی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ئەو تۆپباردن کردنە هاووڵاتییەک بریندار بووە و هەروەها خەسارێکی بەرچاو بە ژینگە و پووش و پاوەنی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

تۆپبارانەکان لە لایەن سپای پاسدرانەوە لە کاتژمێر ٥ تا ٨ی بەیانی درێژەی هەبووە.

ساڵی ڕابردوو، سپای پاسداران سێ جار ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومان کردبووە، کە دژکردەوەی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێ کەوتبووە.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، سپای پاسدران حکوومەتی ئێران تۆپجانەی لە سنووری \"کێلەشین\" سەربە شاری شنۆ لە پاڕیزگای ورمێ جێگر کردبوو.

حکومەتی ئێران ئامانجی تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی، بەربەرەکانی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاندووە.