تۆمارکرانی ٩٥ حاڵەتی مردنی هاووڵاتییانی کورد لە پزیشکی دادوەری/ ٣١ کەسیان کرێکار بوون
16:11 - 28 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی ساڵی رابردوودا ٣١ هاووڵاتیی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە لە ئوستانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رووداوی کار و گیان لەدەست دانی کرێکاران لە ئوستانی کوردستان لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩١ رووی لە کەمی کردووە و لە ماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٣١ کەس بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا، ٤٩ کرێکاری کورد بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دابوو.
پزیشکی دادوەریی ئوستانی کوردستان، باسی لە ٣٤ هەزار و ٥٢٩ حاڵەتی پشکنینی پزیشکیی کردووە و رایگەیاندووە؛ لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە ریز ٢٣، ١٩ و ٢٢ کەس بەهۆی سووتان، خنکان لە ئاودا و گازگرتوویی گیانیان لەدەست داوە.
لەماوەی ٩ مانگی رابردوودا ١ هەزار و ٥٥٩ کەس بەهۆی رووداوی کار لە ئێران گیانیان لەدەست داوە، کە بە شێوەی نێونجی لە هەر رۆژێکدا ٥/٧ کرێکار بووە.
بەربوونەوە لە بەرزایی، بەرکەوتنی کەلوپەل و برق گرتوویی بە سەرەکیترین هۆکاری مردن و رووداوی کار لە ئێران راگەیاندراوە.
بێهرەنگ زەندی چالاکی کرێکاری سەبارەت بە ئاماری پزیشکی دادوەری سەبارەت بە رادیۆ زەمانەی راگەیاندووە؛ ئەو ئامارەی کە پزیشکی دادوەری بلاوی دەکاتەوە، بە چەندین هۆکار ناکرێ پشتی پێ ببەسترێت، چونکە ئەگەر کارگەیەک کەمتر لە ١٠ کرێکاری هەبێت، یاسای کاری ئێران نایگرێتەوە و نە تەنیا کرێکارەکانیش لە وەها کارگەیەکدا بیمە ناکرێن، بەڵکوو رێکخراو و خاوەنکارەکانیش لەمەڕ گیانی کرێکاراندا خۆیان بە بەرپرس نازانن.