تۆفانی خوێی گۆلی ورمێ هەڕەشەیەكە بۆ لەناوچوونی رەز و باخەكانی دەورووبەری ئەو گۆلە
17:02 - 22 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: خەسارەكانی یەكەم تۆفانی خوێی گۆلی ورمێ مەترسیی سەر ژینگەی لێكەوتەوە و رەز و باخەكانی دەورووبەری ئەو گۆلە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەیەكی بەرچاو لە باخی ترێ لە ئەنجامی هاتنی ئەو تۆفانە خوێیە لە بەرەبەری وشكبوون دان.
شایەتحاڵان لەو باوەرەدان، ئەگەر ئەو خوێ بارینە بەردەوام بێت هەتا ماوەیەكی كورت سەرجەم رەز و باخەكانی ئەو دەورووبەرە لەناو دەچن.
ئەو تۆفانی خوێیە كەلە ئەنجامی وشكبوونی ئاوی گۆلی ورمێ رووی داوە، دانیشتوانی دەورووبەری ئەو زەریاییەی تووشی نیگەرانی و شڵەژان كردووە.
بە وتەی شایەتحاڵان زۆربەی دانیشتوانی ئاواییەكانی دەورووبەری ئەو گۆلە لە حاڵی كۆچ كردن بۆ شوێنەكانی دیكە دان.
ئەو هاووڵاتییانە لەو باوەڕەدان وردیلەكانی خوێ وای كردووە كە هیچ بەرهەمێكی كشتوكاڵی لە مووچەكان نەڕوێ.
سەرەڕای چەندین جار خۆپیشاندان بە مەبەستی دیتنەوەی رێگاچارەیەك بۆ پێشگیری لە وشكبوونی گۆلی ورمێ، بەڵام هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ رێكارێكیان بۆی نەدۆزیوەتەوە.