تووشبوون بە ماددەی سڕکەر گیانی ١١ هاووڵاتیی لە پارێزگای سنە ئەستاند

19:06 - 12 گەلاوێژ 2720

لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١١ کەس لە تووشبووان بە ماددە سڕکەرەکان لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە.

بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "لە سەرەتای وەرزی بەهار، هەتا کۆتایی مانگی جۆزەردان، ١١ کەس لە تووشبووانی ماددە سڕکەرەکان لەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی "بێهتاش خانی ئاباد"، ئەو ١١ کەسە هەموویان پیاو بوون.

مێژووی گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران بۆ سەدەمی بنەماڵەی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە کە بە چاندنی تۆوی خەشخاش پەرەیان بە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری "تریاک" دا.