توندوتیژییەكانی سووریە دیسانەوە كوژرانی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە

15:06 - 1 جۆزەردان 2712
كوردپا: چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە رایگەیاند، نائارامیی و توندوتیژییەكانی رۆژی یەكشەممە لە وڵاتی سووریە 48 كوژراوی لێكەوتەوە.

ئەو ناوەندەی مافی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، تەنیا لە گوندی \"سوران\" لە نزیك حما 34 هاووڵاتیی مەدەنیی بە دەستی هیزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی سووریە كوژراون.

ئەو ناوەندە جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، بەشێكی بەرچاتاو لەو هاووڵاتییانە بە هۆی خومپارەی هێزەكانی حكوومەتی سووریەوە گیانیان لەدەست داوە.

رامی عەبدولرەحمان لێپرسروی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە بە هەواڵدەریی روێتێرز راگەیاند، هێزەكانی حكوومەتی سووریە سەرەتا ئەو ناوچەیان توپباران كرد و دواتریش هێرشیان كردە سەر شارەكە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە چاوەدێرانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سووریە هیچ پەرچەكردارێكیان بەو كوشتارە نیشان نەداوە.
\"4600.jpg\"
بەردەوامیی توندوتیژییەكان و كوشتنی هاووڵاتییان بەدەشتی هێزە ئەرتشی و ئەمنیەتییەكانی سووریە لە كاتێك دایە كەلە رێكەوتی 22ی خاكەلێوەوە رێككەوتنی ئاگربەس لە نێوان هێزە نیزامییەكانی سووریە و دژبەراندا واژۆ كراوە.

بەردەوامیی كوشتارەكان و هێرش بۆ سەر شارەكان دەربڕی ئەوەن كە هیچكام لەلایەنی شەڕ پابەندنی ئەو رێككەوتنە نەبوون.

بەردەوامیی ئەو توندوتیژییانە لە حاڵێك دایە كە دانیشتنی سەرانی هەشت وڵاتی گەورەی پیشەیی جیهان لە كەمپ دەیڤید بە پێداگری لەسەر \"تێپەڕینی سیاسی\" لە سووریە، وەك رێكارێك بۆ كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكان كۆتایی پێهات و لە كۆتاییدا بە دەركردنی بەیاننامەیەك پێداگرییان لەسەر كشانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات كرد.

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان لە ماوەی 14 مانگ لەمەوپێشدا كە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان بەدژی حكوومەتی سووریە دەستیان پێكردووە، نزیك بە 13 هەزار هاووڵاتی لەلایەن هێزە نیزامییەكانی سووریەوە بوونەتە قوربانی و 1222 كەس لەو قوربانیانەش ژن و منداڵ بوون.