تورکیا/ پێنج چالاكی سیاسیی كورد مەترسیی دیپۆرتكردنەوە بۆ ئێرانیان لەسەرە
14:07 - 1 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەك لە پەناخوازانی كوردستانی ئێران كە ویستوویانە لەرێگەی تورکیاوە دەربازی وڵاتێكی سێیەم ببن، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، حەفتەی رابردوو هێزە سنوورپارێزەرەكانی وڵاتی تورکیا ژمارەیەك پەناخوازی خەڵكی ئێران سووریایان لە ئاوەكانی نزیك شاری \"فەتیا\" دەستبەسەر كرد.
لەنێو ئەو دەستبەسەركراوەانەدا پێنج پەناخوازی سیاسیی كوردستانی ئێران بەناوەكانی كاوە ساعیدی، ئەرەستوو محەممەدی، پەیام ئەمانی، فایەق ئەمانی و سارا ئەمانی وەبەر چاو دەكەوێ.
ئەو رێكخراوە سیاسیە لەنامەیەكدا، داوای لە كۆمیساریای باڵای پەنابەران لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و لێبوردنی نێودەوڵەتی كردووە، هەوڵەكانیان لەمەڕ رێگری كردن لە سنوورداش كردنی ئەو چالاكانە وەگەڕ بخەن و خوازیاری ئازادی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بووە.
پێشتر وتەبێژی پەنابەرانی سیاسیی كورد لەتورکیا بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندبوو، زیاتر لە ٥٠٠ چالاكی سیاسیی كورد لەتورکیان و داواكاریی ئەوان لەلایەن وڵاتی سێیەمەوە قەبووڵ كراوە، بەڵام وڵاتانی كانەدا، ئۆسترالیا و ئەمریكا خۆیان لە وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە بواردووە.
بەوتەی یەكێك لەو پەنابەرانە، \"پەنابەرانی كورد لەلایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤەوە پشتیوانییەكی ئەوتۆیان لێناكرێ، ئەمەش لەحاڵێكدایە پەنابەرانی غەیری كورد دۆخەكەیان لە ئێمە باشترە و بە خێرایی وەردەگیرێن\".
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، حەفتەی رابردوو هێزە سنوورپارێزەرەكانی وڵاتی تورکیا ژمارەیەك پەناخوازی خەڵكی ئێران سووریایان لە ئاوەكانی نزیك شاری \"فەتیا\" دەستبەسەر كرد.
لەنێو ئەو دەستبەسەركراوەانەدا پێنج پەناخوازی سیاسیی كوردستانی ئێران بەناوەكانی كاوە ساعیدی، ئەرەستوو محەممەدی، پەیام ئەمانی، فایەق ئەمانی و سارا ئەمانی وەبەر چاو دەكەوێ.
نامەی رێکخراوەیەکی سیاسی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمەڕ پشتیوانی کردنیان لە پەناخوازان
لەو پێوەندییەدا كەمپەینی پشتیوانی لە پەنابەرانی سیاسیی كوردی ئێرانی لەتورکیا لەزامنی كۆمیتەی دەرەوەی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، باسی لە مەترسیی سنوورداشكردنی ئەو هاووڵاتییانە كردووە.ئەو رێكخراوە سیاسیە لەنامەیەكدا، داوای لە كۆمیساریای باڵای پەنابەران لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و لێبوردنی نێودەوڵەتی كردووە، هەوڵەكانیان لەمەڕ رێگری كردن لە سنوورداش كردنی ئەو چالاكانە وەگەڕ بخەن و خوازیاری ئازادی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بووە.