تایبەتنامەیەک بۆ جەلال مەلەکشا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

16:03 - 30 سەرماوەز 2711
کوردپا: گۆڤاری \"دەنگی زاگرۆس\" فایلێكی تایبەت بۆ \"جەلال مەلەكشا\" شاعیر و نووسەری كورد تەرخان دەكات.

بەپێی بانگەوازێک کە گۆڤاری دەنگی زهاگرۆس بڵاوی کردۆتەوە و و نوسخەیەکی دەستی اژانسی کوردپا گەیشتوە، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە گشت نووسەر، شاعیر و خاوەنڕایان کراوە بۆ پوخت و پاراو كردنی ئەم فایلە بەشداریی تێیدا بكەن.

تەوەرەكانی ئەو فایلە بەم چشنەی خوارەوە رادەگەیەنرێن:
1 ـ دەسەڵات و ئەزموونی شاعێریی جەلالە مەلەكشا لە پانتایی شێعری كوردیدا
2 ـ دەسەڵات و ئەزموونی ئەدەبیی جەلال مەلەكشا لە پانتایی چیرۆكی كوردیدا
3 ـ دەسەڵات و ئەزموونی شاعێریی جەلال مەلەكشا لە پانیایی شێعری فارسیدا
4 ـ دەسەڵات و ئەزموونی ئەدەبیی جەلال مەلەكشا لە پانتایی چیرۆكی فارسیدا
5 ـ جەلال مەلەكشا و رێبازەكانی شێعری كوردی
6 ـ شوێن وەرگرتنی جەلال مەلەكشا لە شاعیرانی هاوزەمەن و پێش خۆی
7 ـ كاریگەریی جەلال مەلەكشا لەسەر وەچەی پاش خۆی
8 ـ كاریگەریی جەلال مەلەكشا لەسەر رەوتی شێعری كوردی
9 ـ جەاال مەلەكشا و كەڵكەڵەی شێعری بەرگری
10ـ نوێگەری و نوێخوازی لە بەرهەمەكانی جەلال مەلەكشا- دا
11 ـ روانگەی فەلسەفی و رەخنەیی لە شێعری جەلال مەلەكشا - دا
12 ـ كاریگەریی سیاسەت و دۆخی رامیاریی وڵات لەسەر شێعر و ژیانی جەلال مەلەكشا- دا
13 ـ شوێن هەڵگرتنی ئوستوورە و ئوستوورە شناسی لە بەرهەمەكانی جەلال مەلەكشا- دا
14 ـ شوێن هەڵگرتنی، ئەوین، هیوا و نێهێلیزم لە شێعر و ژیانی جەلال مەلەكشا - دا
15ـ لێكدانەوەی شێعرە وەرگێڕدراوەكانی جەلال مەلەكشا لە كوردییەوە بۆ زمانە بیانییەكان
16 ـ چۆنیەتیی هەڵسوكەوتی جەلال مەلەكشا لەگەڵ زمان و پەیڤی كوردی
17 ـ لێكدانەوەی دیاردەی هەژاری، نایەكسانی و ئازارەكانی مرۆڤ لە بەرهەمەكانی جەلال مەلەكشا- دا
18 ـ جەلال مەلەكشا و ئەزموونی رۆژنامەگەریی

تێبینی:
- دوایین كات بۆ ناردنی بابەت 30/12/1390
- لە نووسینی وتاردا شێوازی تایبەتیی گۆڤاری \"دەنگی زاگرۆس\" رەچاو بكرێت
-بابەتەكان بەم ئادرێسە بنێرن. [email protected]