تاوانێكی تر بە تاوانەكانی نووسەرێكی دستبەسەر كراوی كورد زیاد كرا
18:31 - 19 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: عەلیڕەزا سپاهی لایین شاعیر و نووسەری دەستبەسەر كراوی كورد، لەلایەن دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە بە تاوانی پەرە دان بە پرسی نەتەوەیی مەحكووم كرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەشهەد، ئەو تاوانەی سپاهی لایین لە وەڵامی وتەیەكی مەحمووود ئەحمەدی نەژاد سەركۆماری حكوومەتی تاراندا پێی دراوە كە ساڵی 1388 لە تەورێز وتبووی:\" دەربڕین دەربڕینی عەرەبە، توركی هونەرە، فارسی شەكەرە و باقی زمانەكانی دیكەش سەرگەردانن\".
سەرچاوەكە لە درێژەدا نووسیویەتی عەلیڕەزا سپاهی لایین لە وتارێكدا لە رۆژنامەی \"شەهر ئارا\"ی خوراسان كە رۆژنامەیەكی حكوومەتیە وەڵامی ئەو وتانەی ئەحمەدی نەژادی داوەتەوە و ئەو جۆرە دەربڕینەی بە بێحورمەتی بە نەتەوە و گەلانی ئێران لە قەڵەم دابوو.
ئاغای سپاهی لایین لە وەڵامدا نووسیویەتی: بەو پێیەی كە هەستیارترین سنوورەكانی ئێران لە دەستی نەتەوەكانی ئێران و بەتایبەت كوردەكان دایە، دەربڕینی وەها قسەگەلێك بەدوورە لە ئەخلاق و دین.
ئەو نووسەر و شاعێرە كوردەی خوراسان كە چوار مانگ لەمەوبەر بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دژبەری حكوومەت و رێزگرتن لە یەكێك لە رێبەرانی كورد و نووسین شێعری رەخنەیی لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەشهەدەوە دەستبەسەر كراوە، ئەم جارەیان تاوانی پەرەدان بە پرسی نەتەوەیی بە تاوانەكانی زیاد كراوە و لە پەروەندەكەیدا تۆمار كراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر عەلیڕەزا سپاهی لایین بۆ ماوەی چەند كاتژمێر بردبوویانە بەندی گشتیی زیندانی ناوەندیی مەشهەد، بەڵام دیسان گواستوویانەتەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات.
بەپێی زانیارییەكان پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە هەڕشە لە بنەماڵەی ئەم نووسەرە كوردە كرابوو كە نابێ هیچ هەواڵێكی پێوەندیار بە رەوشی بدەنە راگەیەنە گشتییەكان.
سپاهی لایین لەباری تەندروستییەوە لە رەوشێكی نالەبار دایە.