تازەترین بەرهەمی ئەدەبیاتی داستانیی كوردستانی ئێران

15:11 - 23 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە چیرۆكی \"ترووسكەیەك لە تاریكیدا\"، وەك تازەترین بەرهەمی ئەدەبیاتی داستانیی كوردی لەلایەن نووسەر و وەرگێڕێكی بۆكانییەوە چاپ و بڵاو كرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆمەڵە چیرۆكی \"ترووسكەیەك لە تاریكیدا\" لە نووسینی \"سەلاح نیساری\" نووسەر و وەرگێڕی بە توانای خەڵكی بۆكان بەم دوایانە لەلایەن \"بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاو كردنەوەی سلێمانی\"یەوە چاپ و بڵاو كرایەوە.

\"9743.jpg\"
سەلاح نیساری، نووسەر و وەرگێڕ
ئەم کۆمەڵە چیرۆکە ٢٠ چیرۆکی بڵاو نەکراوەی نووسەری لەخۆ گرتووە و لە ١٥٠ لاپەڕە و بە هەژماری ٥٠٠ دانە، چاپ بووە.

ـ سەلاح نیساری ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە ئاوایی \"قالوێی رەسووڵ ئاغا\"ی سەر بە شاری بۆكان لەدایك بووە.

چالاكێكی فەرهەنگی و ئەدەبی كوردە و هەتا ئێستا ئەم بەرهەمانەی چاپ و بڵاو بوونەتەوە:

١ـ ترووسكەیەك لە تاریكیدا، چیرۆك، نووسین٢٠٠٢
٢ـ مادمازێل كەتی، میترا ئیلیاتی، چیرۆك، دەزگای موكریانی، ٢٠٠٨، وەرگێڕان
٣ـ بنەماڵەی پاسكۆئال دووئارتە، كامیلۆ خۆزێ سێلا، ڕۆمان، دەزگای موكریانی، ٢٠٠٨، وەرگێڕان
٤ـ بۆقەشین، چیرۆكی منداڵان، وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠١١
٥ـ سمۆرە كلكی زەردە، چیرۆكی منداڵان، وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠١١
٦ـ باب مردن، نووسەرانی فارس، چیرۆك، ئاراس، ٢٠٠٧، وەرگێڕان
٧ـ كۆی چیرۆكەكانی سەمەد بێهڕەنگی (٣ بەرگ)، وەرگێڕان، موكریانی، ٢٠١١
٨ـ بەڕێوەبەری قوتابخانە، جەلال ئال ئەحمەد، وەرگێڕان، موكریانی، ٢٠١١
٩ ـ مێردەكەی ئاسكەخاتوون، رۆمان، عەلی محەممەد ئەفغانی، وەرگێڕان، ٢٠١٢
١٠ ـ ترووسكەیەك لە تاریكیدا، كۆمەڵە چیرۆك، ٢٠١٢

ئامادەی چاپ:
١ـ پیرەكیسەڵ، چیرۆك، وەرگێڕان
٢ـ بزەی پەپوولە، چیرۆكی منداڵان
٣ـ بزەی هەنار، چیرۆكی منداڵان، وەرگێڕان
٤ـ ئاژەڵ و مرۆڤ، سادقی هیدایەت، وەرگێڕان
٥ـ خەونی منداڵان، شێعری منداڵان
٦ـ بەرگی كوردی، شێعری منداڵان
٧ـ لە چەشنی ژیان، چیرۆك