بە کوشت چوونی چەند سەر ئەسبی کاسبکاران و دەستگرتن بە سەر بارەکانیاندا

20:40 - 5 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای سویەلە لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار دەستیان بە سەر ژمارەیەک ئەسبی کاسبکاران بە بارەوە گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار، ژمارەیەک ئەسبی کاسبکاران بە بارەوە لە گوندی \"ماشکان\"ـی سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی دەستی بە سەر داگیرا و هەروەها چەند سەر ئەسبی کاسبکاران بە کوشت چوون.

\"\"یەکێک لە کاسبکاران لەو پەیوەندییەدا، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: هێزە حکوومەتییەن لە پاسگای \"سویولە\" دوێنی دوانیوەڕۆ، هەڵیان کوتایە سەر ئەو گوندە و دەستیان گرت بە سەر باری کاسبکاران و چەند سەر ئەسبی کاسبکارانیان کوشت.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئینتزامییەکان دەستیان بە سەر باری کاسبکاران داگرتووه و بۆ هەر بارێک ١٨٠ هەتا ٢٠٠ هەزار تمەن سزا دەدرێن و هەروەها لە پشتی ئەو گوندە چەند سەر ئەسبی کاسبکارانیان کوشتووە.

پیشتریش ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانبار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی، لە گوندی \"مەزناوێ\"ـی شاری سەردەشت هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گوندە و دەستیان بە سەر چوار سەر ئەسبی دوو کاسبکاردا گرت.