بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەتی، وەرزشوانێکی مەریوانی ڕووی لە پیشەی کۆڵبەری کردووە

14:02 - 7 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی وەرزش و بێکاری، ئەو وەرزشوانە کوردە، ڕووی لە پیشەی کۆڵبەری لە ناوچە سنووری کردووە.

تەها غەفاری، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی وەرزشی ئەو شارە، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕووی لە پیشەی کۆڵبەری کردووە.

بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەم وەرزشکارە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا، دژکردەوەی توندی کاربەرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوانی لێ کەوتووەتەوە.

\"\"ئارام فەتحی، شاعێر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان لە دژکردەوەیەکدا، بە وێنەی ئەو وەرزشوانە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە ئەکاونتێکدا، نووسیوویەتی: \"چەندین جار چاوم لەو وێنەی کردەوە و حەزم دەکرد فۆتوشاپ بێت، خوازیاری ئەوە بووم لەو وێنەیە، ڕوخساری ئەو نەبێت، بەڵام جیاوازی چییە، لە جێگەی ئەو دەموچاوە و ڕوخسارە \"تەها\"، دەتوانێ دەموچاوی ئێمە بێت، دەتوانێ ڕوخساری باوکم، مامە کۆڵبەرەکانم، خۆم یان هاوڕێیەکانم، ڕوخساری منداڵانێ کە گەورە نەبووە، دەتوانێ ڕوخساری \"هەژیر\" بێت، هەژیر کە ئەمساڵ ساڵێک بە تەمەنی زیاد دەبێت، لە بیرمە دوو ساڵ پێش بوو کە پێی وتم باوکە، گوتم هەژیر کە ئەمساڵ دەچیتە پۆلی یەکی ناوەندی، لەگەڵ خۆم دەیبەم بۆ کۆڵبەری؛ باوکی هەژیر کۆڵبەرە و هەژیر ئەمساڵ، ساڵێک لە پۆلی یەکی ناوەندی نزیکتر بووەتەوە\".

ئەو شاعێرە کوردە ڕەخنەی لە بەرپرسانی حکوومەتی گرتووە و ڕایگەیاندووە: \"نە من بە زمانی مەحموود دەوڵەت‌ئابادی دەنووسم و نە بە زمانی یەدوڵڵای ئارزەووکانتان، من بە زمانی گوڤار و ڕۆژنامە و گوێڕایەڵتان نانووسم. من زۆر سادە، بە زمانی خودی تەها دەنووسم، کە لە پەیجەکەیدا نووسیوویەتی: \"تەها غەفاری، قارەمانی میللی، کۆڵبەری دەکات؛ گرینگ نییە خاوەن شکۆ\".

تەها غەفاری خاوەنی زیاتر لە ٢٠ میداڵی زێڕی ئێران، ئاسیایی، کێبڕکێی نێودەوڵەتی و جێگر قارەمانی کێبڕکێی هەڵهاتنی سەحراپێوان ئاسیا لە وڵاتی ژاپۆنە.