بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان منداڵێک لە شاری دێزفول کوژرا

15:54 - 25 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: تەقەی مەئموورانی ئینتزامیی لە ئەنجامی ڕاودوونانی چەند تاوانبارێک لە یەکێک لە ناوچەکانی شاری دێزفول، کوژرانی منداڵێکی لێ کەوتووەتەوە

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە کاتی ڕاودوونانی چەند تاوانبارێک لە شاری دێزفول سەر بە پارێزگای ئەهواز، بە تەقەی مەئموورانی ئینتزامی منداڵێک کوژرا.

جێگری سیاسی کۆمەڵایەتی فەرمانداری شاری دێزفوڵ، لەو بارەیەوە ڕایەگایاند: لە کاتی ڕادوونانی چەند کەسێک لە فرۆشیارانی ماددەی سڕکەر لە گەڕەکی \"پەیام نووری\" ئەو شارە، لە ئەنجامی تەقەی مەئموورانی ئینتزامی لە تاوانباران، منداڵێک کوژراوە.

بە وتەی ئەمیر عیسازادە، لە ئەنجامی ئەو ڕاودوونامە گوللەیەک لە ماشینێک دەدرێت و پاش کەوانە کردنی، منداڵێکی چوار ساڵە گیانی لە دەست دا و قوربانی هەڵسووکەوتی ناشیانەی مەئموورانی ئینتزامی دەبێت.