بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کاسبکارێک لە شاری سەردەشت کوژرا

16:09 - 14 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد، بە ناوی \"ناسر ئیبراهیم‌زادە\"، خەڵکی گوندی \"گەوڵانـ\"ـی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا.

\"\"ئەو کاسبکارە کوردە، لە نزیک گوندی \"دار مەرجانـ\"ـی شاری سەردەشت تەقەی لێ کراوە.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی ١٢ لەسەر ١٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هەنگی سنووریی نەنوور پێکرا و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەران و ڕەوتی بێئەنجامی دۆسیەکەیان وتی: ئەگەر ئەم تێبینی و ماددە یاسایییانە لە بەرچاو نەگیرێن، حاڵەتی کوشتنەکە دەبێتە ئەنقەست (عەمد) و دەبێ بکوژەکە بەپێی یاسا قەساس بکرێت، کە حوکمەکەی سێدارە دەبێت.

محەمەدساڵح نیکبەخت ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، تێکڕای حاڵەتی کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران بەشێوە ئەنقەست (شبە عمد) و نائەنقەست (غیر عمد) لە قەڵەم دراون.