بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە جوانڕۆ، هاووڵاتییەک بریندار بوو
16:22 - 10 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی جوانڕۆ ماشێنی هاووڵاتییەكیان دایە بەر دەستڕێژ.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماشێنێك لە جۆری پژۆی 405 لە ناوچەی جوانڕۆ درایە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەكی شاری جوانڕۆ بە توندی بریندار بوو.
بەوتەی شایەتحاڵان ئەو ماشێنە تەنیا هەڵگری چایی بووە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەك لە شوناسی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها باری تەندروستیی لەبەر دەستدا نیە.
بە وتەی شایەتحاڵان هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە بیانووی هەڵگرتنی باری قاچاخ ناوە بەناوە ماشێنی هاووڵاتییانی کورد لەناو جادەکان دەدەنە بەر دەستڕێژ.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ەوە هەتا ئێستا لە ناوچە سنوورییەكان بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران لەناو جادە و گوند و شاخەکانی کوردستان ١٤ هاووڵاتیی کورد کوژراون و جەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.