بە تاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی ئیلام و كرماشان
16:20 - 3 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: لەماوەی یەك حەفتەی رابردوودا لە ئەستانەكانی كرماشان و ئیلام ژمارەیەكی بەرچاو لەئاسەوارە مێژوویی و ژێر خاكییەكان، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە بە تاڵان بردراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیك بە ٦٠ پارچە ئاسەواری كۆن و بە نرخ لە ئوستانەكانی ئیلام و كرماشان ئاڵوێر و بازرگانیان پێكراوە.
لەئوستانی كرماشان ١٤ پارچە ئاسەواری مێژوویی بە نرخی وەكوو، پەیكەر، بازنە، لیوانی زەرد و ئاڵتوونی، قەندان و سەرە مانگایەكی ئاڵتوونی لەلایەن پۆلیسەوە زەوت كراون.
بەوتەی بەرپرسانی پۆلیس ئەو پارچە ئاسەوارە مێژوویانە بەدەستی \"بازرگان و هەلپەرەستانەوە\" بوون.
پێشتر ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە زاری هاووڵاتییان و هەروەها سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردبۆوە، بەرپرسانی حكوومەتی و ناوەندە دەسەڵاتدارەكان دەستیان لە هەڵدانەوە و بە تاڵانبردنی ئاسەوارە بە نرخەكانی كوردستاندا هەیە.
ئوستانی كرماشان لە بواری ئاسەوارە مێژووییەكان زۆر دەوڵەمەندە و هەنووكە لە مۆزەخانەی ئەو ئوستانە نزیك بە سێهەزار پارچە ئاسەواری ژێر خاكی و مێژوویی بوونی هەیە و بە دوایانەش چەندین بنكە و مۆزەخانەی \"خەڵك ناسی\" كراوەتەوە.
ئاسەواری مێژوویی كەتیبە و بێستوون لە كرماشان لەریزی ئاسەوارە جیهانییەكاندا تۆمار كراون و هەوڵەكان بە مەبەستی تۆمار كردنی بە فەرمی تاق وەسانیش لە ئارادایە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە ئوستانی ئیلامیش ٤٣ پارچە ئاسەواری گرینگ و بە نرخ لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و دوو كەسی خەڵكی شارستانی \" سیراون\"یش دەستبەسەر كراوە.
بەوتەی پۆلیس ئەو دوو كەسە ویستوویانە ئەو ئاسەوارانە رەوانەی دەرەوەی وڵات بكەن و سەرجەم ئاسەوارەكان لەسەردەمی هەخامەنشینەكان دروست كراون.
ماوەیەک لەمەوبەر رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردبوویەوە، کۆمەڵێک نامە و سکاڵای بەدەست گەیشتووە، کە باسیان لە کۆمەڵێک کەس و گرووپی سەربە حکوومەت و دەسەڵات کردووە، کەلە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا بە مەبەستی قاچاخ و فرۆشتنی عەتیقەجات، سەدان تەپۆڵکە و شوێنەواری مێژوویی ئوستانە کوردنشینەکانی ئێرانیان هەڵداوەتەوە.
ئەو رێکخراوەیە وێڕای بە نەشیاو زانینی هەڵدانەوە، قاچاخ، تاڵان کردن و رووخاندنی شوێنەوارە مێژووییەکان لە کوردستانی ئێران، لەو پەیوەندییەدا خوازیاری هەڵوێستی جیددیی دەوڵەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ببوو.