بە تاوانی دابينكردنی بژێوی ژیان، پیاوانی گوندێک سەرجەم ئیعدام کراون

15:26 - 5 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا:لە پارێزگای سیستان و بلوجستان پیاوانی یەکێک لە گوندەکانی ئەو پارێزگایە بە هۆی کرێن و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر ئیعدام کراون.

هەواڵدەریی مێهر ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی،لە زاری جێگری سەرکۆماری ئیران لە کار و باری ژنان بڵاوی کردەوە:

\"حاڵەتگەڵێک دەزانین کە بەو هۆیەوە پیاوانی بنەماڵە بە هۆی ماددەی سڕکەر یان هەر سزایەکی دیکە لە زیندان دان و بەپێی یاسا دەست بە سەر کەل‌وپەڵی ئەواندا گیراوە لە کاتێکدا تەنیا خانوویەکی چووکەیان هەیە بۆ حەوانەوە\".

شەهیندەخت مەولاوێردی لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی: \"یاسا لە بەرابنەرژن و سێ منداڵی ئەو زیندانییانە کە تەنیا پەناگەی ئەوان ماڵێکی چووکەیە، دەستی بەسەر داگرتووە، چ بەرپرسایەتییەکی هەیە، دەزگا بەڕێوەبەرییەکانی وڵات لەو بارەوە چ ئەرکێکیان لە سەر شانە\".

ئەو جێگرەی کارو باری ژنان ئەوەیشی خستەڕوو: \"لە کاتێ ئێستادا، ئێران ١٧ دەزگا و ناوەند، لە بواری کەم کردنەوەیی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران بودجە و بەرپرسایەتییان هەیە، بەڵاب دەبێ پرسیار بکەن پێگەی ئەو ناوەندانە لە کەم کردنەوەیی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران چی یە.

ئەو لە درێژەی دا ئەوەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: ئێمە لە پارێزگای سیستان و بلوچستان گوندەمان هەیە کە تەواوی پیاوەکانی ئەو گوندی ئیعدام کراون و نەوەکانی ئەوان ئەمڕۆ بوونەتە یەکێک لە گەورەترین کریارانی ماددەی سڕکەر کە لەو ڕێگەیەوە تۆڵە بکەنەوە و هەم بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن.

پارێزگای سیستان و بلوجستان ١٣٠٠ کیلۆمێتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ئەفغانستان و پاکستان هەیە کە بە یەکێک لە ڕێگا سەرکییەکانی هێنانی ماددەی سڕکەر بۆ ناو ئێران دەژمێردرێت.

پارێزگای سیستان و بلوچستان یەکێکە لە گەورەترین و فەقیرترین پارێزگاکانی ئیرانە و بە بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی، حەشیمەتی ئەو پارێزگایە ٢میلیون ٣٥٠ هەزار کەسە و زیاتر لە ٦٤٠هەزار کەسی نەخوێندوان.