بە بۆنەی رزگار كردنی پارێزگای هەوڵیر كۆڕە شێعرێكی بەربڵاو رێك دەخرێت
14:19 - 20 رەشەمه 2711
كوردپا: بە بۆنەی یادی 21 ساڵەی رزگار كردنی پارێزگای هەوڵێر، لەلایەن لێژنەیەكی باڵاوە، بۆ ماوەی 2 رۆژ كۆڕێكی بەرینی شێعر خوێندنەوە بۆ شاعێرانی هەر چوار بەشی كوردستان رێك دەخرێت.
مەسعوود پەرێشان ئەندامی لێژنەی باڵای رێكخرەی ئەو كۆڕە شێعرە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند: ئەو كۆڕە شێعرییە بۆ بەرز راگرتنی یادی 21 ساڵەی رزگار كردنی پارێزگای هەولێر لە دەستی حكوومەتی بەعەس رێك خراوە.
ئەندامی لێژنەی باڵای كۆڕە شێعری یادی ررزگار كردنی پارێزگای هەوڵێر وتیشی: ئەو كۆڕە شێعرییە لە دوو رۆژی جیاجیادا بەڕێوە دەچێت، كۆڕی یەكەم تایبەتە بە شاعێرانی هەر چوار بەشی كوردستان كە وەك میوان تێیدا بەشدارن كە كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 22ی رەشەممە لە هۆتێل چوارچرای هەولێر بەڕێوە دەچێت و هەروەها كۆڕی دووەم كە تایبەتە بە 11 شاعێرانی لاوی هەولێر، رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 25ی رەشەممە بەڕێوە دەچێت.
لەو كۆڕە شێعرەدا چەند شاعێرێكی ناسراو لە كوردستانی ئێران وەك: سیمین چایچی، گوڵباخ بەهرامی، بەیان عەزیزی شێعر دەخوێننەوە.
لێژنەی باڵای ئەو كۆڕە شێعرییە بریتین لە: مەسعوود پەرێشان، سەركەوت رەسووڵ، عەبدوڵڵا تاهیر، فەرهاد غەفوور و هوشیار مەردان.