بەیاننامەی کۆمەڵێک لە چالاکانی کوردستانی ئێران بۆ مەحکووم کردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش

20:30 - 27 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی سیاسی، نووسەران و رۆژنامەنووسانی کوردستانی ئێران، وێڕای پشتیوانی کردن لە هێزەکانی پێشمەرگە، کار و کردەوەکانی دەوڵەتی ئیسلامییان مەحکووم کرد.

لەم بەیاننامەیەدا، کوشتاری بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد بە دەستی چەکدارانی داعش، وەکوو هەڕەشەیەک جیددی بۆسەر ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکە وەسف کراوە.

واژۆکارانی ئەو نامەیە، ئاماژەیان بە هاوپەیوەندی و هاودڵیی مێژوویی نەتەوەکانی ئەم ناوچەیە لە بیاڤی فەرهەنگیدا کردووەو داوای هاوکاریی زیاتریان بۆ ئاوارەکانی کوردە ئیزەدییەکانی شنگال و دەوروبەری کردووە.

لە بەشێکی دیکە لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، لە کاتێکدا زۆربەی ئازادیخوازانی جیهان چاوەڕوانی تەناهی و جێگیر بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتی عێراقدا بوون، دیاردەیەک بەناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و پاشان لەژێر ناوی خەلافەتی ئیسلامیدا سەری هەڵدا، کە بەپێچەوانەی تێکڕای رێسا و بەها ئایینییەکان، ئاگری شەڕ و کوشتاری هەڵکردووەو هەڕەشە لە گیان و ماڵ و نامووسی خەڵکەکەی دەکات.

ئەو چالاکانە نوویسیویشیانە، کوشتار و توندوتیژیی بەربڵاوی چەکدارانی داعش بە دژی هاووڵاتییانی کوردی مەسیحی، ئیزەدی و ... بەبێ لەبەر چاو گرتنی تەمەن و رەگەز، ویژدانی هەموو مرۆڤێک لە سەرتاسەری جیهاندا دەهەژێنێت، بۆیە هەر چەشنە هەوڵێک کە ببێتە هۆی هێمنایەتی و یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی ستەملێکراو و لێقەوماو، جێگەی رێز و پێزانینە و لە مێژوودا دەمێنیتەوە.

واژۆکاران:

١- ئەسعەد ئەردەڵان
٢- محەمەد عەلی سوڵتانی
٣- خالید تەوەکولی
٤- جەلال جەلالی‌زادە
٥- سرووش فەرهادیان
٦- مازیار خوسرەوی
٧- عەلی زەهابی
٨- نیما راد
٩- حوسێن ئەحمەدی‌نیاز
١٠- سامان سولێمانی
١١- محەمەد حوسێن موهاجری
١٢- عەبدوڵلا سۆهرابی
١٣- سەید هاشم هیدایەتی
١٤- حاسڵ داسە
١٥- سیمین چایچی
١٦- سەید مەسعوود حوسێنی
١٧- فەرهاد ئەمین‌پوور
١٨- محەمەد یەزدان‌پەنا
١٩- محەمەد ئازاد
٢٠- سەلاحەدین خەدیو
٢١- ئیبراهیم تەتەری
٢٢- ئاکۆ کوردنەسەب
٢٣- عەلی دلێری
٢٤- عوسمان موزەیەن
٢٥- شیروان یاری
٢٦- سیامەند ئەنوەری