بەیاننامەی ٥٤٣ چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی ئێرانی سەبارەت بە بایکوتی هەڵبژاردن

لە "هەڵبژاردن" بەشداری ناکەین
نا به "هەڵبژاردن"، نا بە کۆماری ئیسلامی

 ڕۆژی دووی ڕەشەمە جارێکی دیکە شانۆی "هەڵبژاردن" لە قەیراناویترین بارودۆخی ئێران بەڕێوه دەچێت. بایکۆتی ئەم شانۆ شەقامییە کە دووبارەیە و سڕینەوەی ڕەوایی‌ لە کۆماری ئیسلامیدا  لەم دۆخەی هەنووکەدا وەکوو ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی گرینگییەکی تایبەتی هەیە. خامنەیی ڕێبەری ملهۆڕی حکوومەتی "ویلایەتی فەقیه" بەرپرسی ڕاستەوخۆی تەواوی ئەو کارەسات و نالەبارییەیه کە لە بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنی "دادێ" نیگەرانە و دەڵێت: "کارەسات ئەو ڕۆژەیە کە خەڵک ڕوو لە سندووقی دەنگدان نکەن". ئێمە خەڵکی ئێران کە لە زوڵم و زۆری ٤١ی ساڵەی حکوومەتی ئیسلامی وەزاڵەهاتووین، دەتوانین لە حەرەکەتێکی نافەرمانیی مەدەنی و نەتەوەیی ئەو کارەساتە نەسیبی خامنەیی و حکوومەتەکی زاڵمانەکەی بکەین و ڕووخانی کۆماری ئیسلامی خێراتر بکەینەوە.

هاووڵاتییانی خۆشەویست!
شیرازەی نیزامی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئیخلاقی، فەرهەنگی و ژینگەیی ئێران تێکچووە. تەنیا لە یەک ساڵی و نیوی ڕابردوودا بەهۆی هەژاری، گرانی، بێکاری، ئیختلاس، بێماڵ و حاڵی گەندەڵیی بەربڵاو، ڕێژەی ٣٠ ملیۆن کەس ژێر هێڵی هەژاری؛ نزیک بە دوو قات بووەتەوە. هۆکاری ڕووخانی هەمە لایەنە بەو شێوەیه کە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی پڕۆپاگەندەی بۆ دەکەن، تەنیا گەمارۆ بەربڵاوەکان نییە، بەڵکوو گەندەڵیی بەربڵاو و بەڕێوەبەریی ناکارامەیە کە ماوەی ٤ دەیەیە باڵی بە سەر ئێراندا کێشاوە و وڵاتی ئێمەی وەکوو "کانونی تنش‌زائی" و شێعەگەری لە ناوچە وجیهان تەریک خستووتەوە. دوو ئاخێزگەی گەورەی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ و هەروەها مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، کە کۆماری ئیسلامی سەدان کەس لە لاوانی ئێران کوژران و لە خوێن غەڵتان و هەزارن کەسی دیکە زیندانی و ئەشکەنجە دران. خەڵکی ئێران دژایەتی خۆیان لەگەڵ تەواویەتی دەسەڵاتداریەتی حکوومەتی ئیسلامی و هەموو باڵەکانی ئەو حکوومەتە کردووە و خوازیاری تێپەڕین لەو حکوومەتە بۆ حکوومەتێکن کە لە گشتپرسی و هەڵبژاردنێکی ئازاددا بەپێی یاسایی بنەڕەتی کە لە سەر ئەساسی جاڕنامەی مافی مرۆڤ بێت. ئێستا دەبێت لە درێژەی ئەو دوو ئاخێزگەیە و بە بەشداری نەکردن لە "هەڵبژاردن" بە جیهان نیشان بدەین کە خامنەیی و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نوێنەری خەڵکی ئێران نین.

هاووڵاتییانی بەڕێز!
بەشداری لە هەڵبژاردنی مانگی ڕەشەمە بە تایبەتی لە بارودۆخی هەنووکەیی کە جینایەتەکانی ئەو ڕێژیمە لە بواری نێونەتەوەیی و نێوخویی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە خۆی نیشان داوە و دەتوانێ بە نیشانەی پشتیوانی لە پێکهاتەی ناکارئامەی ئەو حکوومەتە و درێژەی سیاسەتەکانی دژی نەتەوەیی بە ئاماژ بێت. بەشداری لەو هەڵبژاردنە بە واتای ڕەوایی دان بە هەژاری، بێکاری، دزین، گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان، لەشفرۆشی و ڕەوایی بەخشین بە گەندەڵییەکان، دانپێیان بە سیاسەتە ئاژاوەگێرانەکان و "مالیخولیایی" بەڕێوەبەرانی حکوومەتی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان تەریکبوونەوەی ئێران و خەڵکی ئێران لە کۆمەڵگای جیهانییه.

ئێمە واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە داوا لە هەمووان دەکەین کە پێکەوە لە درێژەی ئاخێزگەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٨٦ و خەزەڵوەری ٩٨ و درێژدان بە ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنگەکان کە پێویستە لە کەلێن و قوژبنی ئێران شایەتی ئەو ڕاستییەن، ڕۆژی هەڵبژاردن بکەین بە ڕۆژی داخوازیی ئازادییە ڕەواکان کە لە جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ کە ئازادیی ئەندێشە و بەیان، ئازادیی زیندانییانی سیاسی، ئازادیی ڕێکخراوە سیاسییەکان، مەدەنی و سێنفی کە بەشێک لەوان پێکدێنێت، بۆ ڕزگاربوون لە شێرپەنجەی حکوومەتی ئێسلامی ڕێگایەک بێجگەلە یەکیەتی و هاوپێوەندیی نەتەوەیی ئێرانییەکان، ڕێکخستنی ئاخیزگەی مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان بوونی نییە، دەبێت بەشداری نەکەین و بایکوت‌کردنی "هەڵبژاردن" لە نافەرمانی نەتەوەیی و سەرتاسەری، بە ئەرکی هاووڵاتییبوونی خۆمانی بزانین و هێزی یەکیەتی و هاوپێوەندیی خەڵکی ئێران نیشان بدەین.