بەیاننامەی مامۆستا و فەرهەنگیانی پیرانشار و سەقز لەبارەی رووداوی "شیناوێ"ییەوە
19:14 - 20 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: مامۆستایان و چالاكانی فەرهەنگیی شارەكانی پیرانشار و سەقز لەمەڕ كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكان و نەبونی ئیمكانات لە قوتابخانەكانی كوردستان لە دوو بەیاننامەی جیاجیادا هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆمەڵێك لە مامۆستایانی قوتابخانە و فەرهەنگییانی دوو شاری پیرانشار و سەقز لە دوو بەیاننامەی جیاجیا وێڕای رەخنەگرتن لە كەمتەرخەمیی لێپرسراوانی پێوەندیدار بە بۆنەی رووداوی سووتانی كچانەی قوتابخانەی شیناوێ، هاوكات هۆشداریی ئەوەشیان داوە كە پێش بە ئەگەری رووداوی لەو چەشنە لە قوتابخانەكانی كوردستان بگیرێ.
پاش مەرگی یەكێك لە منداڵە بریندارەكان لە نەخۆشخانەی \"سینا\" لە شاری تەورێز و مەترسیی مەرگی چوار قوتابیی دیكە و لێدوانی وەرزیری پەروەردە و بارهێنانی حكوومەتی ئێران لەمەڕ بە تاوانبار ناسینی مامۆستای قوتابخانەی شیناوی، زۆرێك لە چالاكانی فەرهەنگی لە شارەكانی كوردستان و خوێندكارانی كورد لە زانكۆكان ناڕەزایەتییان بەو قسانە دەربڕی.
لە بەشێكی دیكە لە بەیاننامەی مامۆستایانی شاری پیرانشاردا ئاماژە بەم كەموكۆڕی و كەمتەرخەمییانە كراوە:
ـ كەمتەرخەمی و خەمساردیی لێپرسراوانی پێوەندیداری پەروەردە و بارهێنان لە هەمبەر ئەو كارەساتە.
ـ پۆلی چوارەمی قوتابخانەی گوندی شیناوێ، ٤٠ قوتابیی تێدا بووە كە پێچەوانەی ستانداردەكانی خوێندنە.
ـ نەبوونی ئیمكانانی ئیمەنی و لەبەرچاو نەگرتنی داخواز و هوشداریی بەرپرسانی قوتابخانەی شیناوی لەمەڕ خراپیی ئەو قوتابخانەیە.
ـ ناڕەزایەتی بە كەمی و نەبوونی خەدەمات و ئیمكاناتی تەندروستی لە نەخۆشخانەكانی پیرانشار و ورمێ و راگواستنی بریندارەكان بۆ تەورێز.
ـ هۆشداری دان بە ئەگەری روودای روودا و كارەساتی دیكەی لەو چەشنە لە قوتابخانەی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان.