بەیاننامەی ١٥ رێکخراوی مەدەنی کوردستانی ئێران لەمەڕ بڕیاری ئێعدام کردنی زانیار و لوقمان مورادی
20:29 - 21 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: 15 رێكخراوی مەدەنی كوردستان لە پێوەندی لە گەڵ بڕیاری جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی \"زانیار و لوقمان مورادی\" لەلایەن حکوومەتی ئێسلامیی ئیرانەوە، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
خەڵكی تێكوشەری كوردستان، لاوان، خوێندكاران، ژنان، مامۆستایان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، هەر وەك ئاگادارن جارێكی دیكە رێژیمی توتالیتێری ئیسلامیی ئێران بڕیاری جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامی دوو رۆڵەی كورد بە ناوەكانی زانیار و لوقمان مورادی داوە. دوو لاویی كورد كە وەكوو هەموو لاوانی دیكەی گەلانی ئازادیخواز جیهان داوای مافی ئازادی و مافی چارەی خۆنووسینیان كردووە و لە لایەن دەسەڵاتی سەركوتكەر و پاوانخوازی ناوەندگەرای ئێرانەوە حوكمی لە سێدارە دانیان بە سەردا سەپاوە و ئێستایش دەیانهەوێت ئەم بڕیارە كە لە گەڵ هەموو بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ و جاڕنامە جیهانیەكانی سەردەمەوە ناتەبایە جێبەجێ بكەن.
ئێمە وەكوو رێكخراوە مەدەنیەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان وێڕای ئیدانە كردنی ئەم بڕیارە داوا لە هەموو رێكخراوە مەدەنی و سیاسیەكانی كوردستان و جیهان دەكەین كە هەموو وزەو توانای خۆیان لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوكمە دژمرۆڤانەدا بخەنە گەڕ و نەهێڵن بۆ جارێكی دیكە گەنجان و لاوانمان ببن بە قوربانی سیاسەتە پاوانخوازەكانی كۆماری سێدارەی ئیسلامی. لەوەها بارودۆخێكی هەستیاردا داوا لە سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەتایبەتی كوردانی نیشتەجێی تاران و كەرەج دەكەین كە بۆ بەرگری لە بەڕێوەچونی ئەم حوكمە هەموو وزەو توانای خۆیان بە پێك هێنانی كۆڕو كۆمەڵی جیاواز لە بەر ئۆرگان و ناوەندە ئەمنییەتیەكانی پێوەندیدار بەتایبەت زیندانی رەجایی شاری كەرەج كەشوێنی بەڕێوەچوون و جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی ئەو دوو چالاكە سیاسیەیە، كۆببنەوەو ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن. بە تایبەت داوا لە سەرجەم ئەندامانی خۆمان لە نێو خۆی كوردستان و بەتایبەت خوێندكارانی زانكوكانی تاران و كەرەج دەكەین بە ئەو ئەوپەڕی هەست بە بەرپرسایەتی كردنەەوە بە هەر شێوەیەكی لواو كە بۆیان جێبەجێ دەكرێت، پێش لە بە بەڕێوەچوونی ئەم حوكمە بگرن و جارێكی دیكە وەكوو ساڵانی پێشوو، چۆن هەوڵەكانتان لەپێناو بەرگریكردن لە كاك حەبیب لەتیفی بەئەنجام گەیاند و ئاكامی باشیشی لێكەوتەوەو بووە جێگای شانازی و سەربەرزی نەتەوەكەمان، جارێكی دیكە ئەم ئەزموونە مرۆڤ دوستانەیە دووپات بكەنەوە.
نا بۆ ئێعدام
نا بۆسێدارە
بژی كورد
بژی ئازادی
١- یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
٢- كۆمەڵەی خوێندەوارانی رۆژهەڵات
٣- رێكخراوی خوێندكارانی پێشڕەوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
٤- یەكیەتیی نەتەوەیی خوێندكارانی كورد
٥- كومیتەی خوێندكاری یەكیەتیی دێموكراتیكی كوردستان
٦- كۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات
٧-یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
٨- رێكخراوی لاوانی پێشڕەو
٩- یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستان رۆژهەڵات
١٠- یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان
١١- كومیتەی ژنانی یەكیەتیی دێموكراتیكی كوردستان
١٢- یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
١٣- كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
١٤- رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
١٥- كومیتەی ژنانی یەكیەتیی دێموكراتیكی كوردستان
بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی