بەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەمەڕ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد
13:04 - 21 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری ئازاد کرانی بێ ئەملاولای دەستبەسەر کراوانی ئەوم دواییانەی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بوو.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بەیاننامەیەدا وێڕای بەداخ بوونی خۆی لەمەڕ هاتنە ئارای ئەو دۆخە هەنووکەییە، داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی کردووە کە بێ ئەملاولا ئەو دەستبەسەر کراوانە ئازاد بکەن.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی رۆژنامەنووسان لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران لە ماوەی حەفتەکانی رابردوودا، شەپۆلی ئەو دەستبەسەر کردنانە ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانیشی گرتەوە و رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی کورد وەک: رۆژنامەنووسان، چالاکانی مافی مرۆڤ، ژنان، کرێکاری، خوێندکاری و هونەرمەندان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە شارەکانی سنە، مەهاباد، نەغەدە، شنۆ و پاوە دەستەبسەر کراون.
لە ماوەیەدا خوسرەو كوردپور، مەسعوود کوردپوور، كەیهان عەزیزی، داود غەففاری، وەفا قادری، خالید حوسێنی، بێهزاد فەرەجولڵاهی، حامید مەحموود نژاد، قاسم ئهحمهدی، رهسول خزر مروهت، فهرزاد سامانی، فارۆق سامانی، مەنوچیهر پوردل، موختار ئەحمەدی، بەختیار و فەردین رەسولی و یاسر كاكایی، کەیوان شێخی، کامڕان عوسمانی، شەهاب ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە \"مەمێندی\"، قادر داستان و رەحیم فتوحی و بابەک عەباسی دەستبەسەر کراون.
بەپێی دواین هەواڵ و زانیارییەکان ئەو دەستبەسەر کراوانە هەتا ئێستاش لە گرتووخانەکاندا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ژێر لێپرسینەوەدان و درێژەی ئەم رەوتە نیگەرانیی لای بنەماڵەی دەستبەسەر کراوان لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکانیان دروست کردووە.
ئێمە وەک رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی و بەداخبوونی خۆمان لەمەڕ ئەو دۆخە هەنووکەییە، بەداواداچوون پێویست بۆ پەروەندەی ئەو دەستەبسەر کراوانە دەکەین و داوامان لە بەرپرسانی حکوومەتی ئەوەیە کە بێ ئەملاولا ئەو دەستبەسەر کراوانە ئازاد بکەن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
دووشەممە رێکەوتی ٢١ی رەشەممەی ١٣٩١