بەکوشت چوونی \"گا كێوی\"‌یەكی باغچەی ئاژەڵانی ورمێ+وێنــە‌

15:56 - 19 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: \"گا كێوی\"‌یەكی سوور (ماڕاڵ) دوای هەڵاتنی لە باخچەی ئاژەڵانی \"دوڕنا\"‌ی ورمێ‌لەلایەن كەس یان كەسانێكی نەناسراوەوە بە كوشت چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هەوڵی هێزەكانی پاراستنی ژینگەپارێزی ورمێ‌بە مەبەستی دۆزینەوەی گاكێوییەک (گەوزن)، كە چەند رۆژ لەمەوبەر لە باخچەی ئاژەڵانی ئەو شارە هەڵاتبوو، لەگەڵ دۆزرانەوەی لاشەی ئەو ئاژەڵە، بێ ئەنجام مایەوە.

کەلاکی ئەو گا کێوییە لەدەورووبەری زەریاچەی ورمێ‌و لەنزیک \"توپراق قلعە\" دۆزراوەتەوە.

ئەو گاكێوییە \"مێ‌\" و هاوکات ئاوسیش بووە و ئاسەواری گولـلەی ساچمەیی بە سەرییەوە دیار بووە. هێزەكانی پاراستنی ژینگە لەو بارەیەوە رایانگەیاندووە، هەتا ئێستا بكووژی ئەو گاكێویەمان بۆ شناسایی نەكراوە.

لەناو چوونی ئەو ئاژەڵە دەگمەنە لەگەڵ ناڕەزایەتیی و تووڕەیی لایەنگرانی ژینگەی ئاژەڵانی كوردستانی ئێران بەرەوڕوو بۆتەوە و مەئمووران و فەرمانبەرانی پاركی زەریاچەی ورمێ‌رەخنەی توندیان لێگیراوە.

ئەم جۆرە گا کێوییە لە ژینگەی ئاژەڵیی چیاكان و داوێنی زەنجیرەی چیای زاگرۆس دەژیــن.

باخچەی ئاژەڵانی ورمێ‌یەكێک لەو شوێنانەیە كە چەندین جۆر ئاژەڵ و باڵەندەی لەخۆ گرتووە و لە ٢٠ كیلۆمیتری جادەی \"كەڵانتەری\"ی ورمێ‌هەڵكەوتووە.

دەگوتریت زیاتر لە ٧٠٠ باخچەی ئاژەڵ و شوێنی راگرتنی ناستانداردی ئاژەڵ لەئێران بوونیان هەیە.
\"17766.jpg\"

\"17764.jpg\"

\"17763.jpg\"

\"17765.jpg\"